پەرلەمان كۆبوونەوەكانی دەستپێدەكاتەوە

07:10 - 2022-05-26
کوردستان
711 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆبۆوە و بڕیاردرا رۆژی 2/6 كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكرێتەوە.
لەوبارەیەوە، لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmediaی راگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكەدا هەموان لەسەر ئەوە كۆكبووین كە پێویستە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەستپێبكاتەوە، وتیشی: داوامانكرد ئەو بابەتانەی گرنگی لای خەڵك هەیە بخرێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە. هەروەها تەئكیدمان لەسەر ئەوە كردەوە كە فراكسیۆنەكان بگەنە سازان لەسەر پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن.

# پەرلەمانی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان