دكتۆر خەسرەو گوڵ نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ مەكتەبی سیاسی و هەرسێ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكان و ئەنجومەنی پشتیوانی، لە خانەقین گڵكۆی خاتوو وەسفیە بەنی وەیس و شەهید لیوا حسێن مەنسوور و شەهیدانی زەرگوشی سەعدییەی بەسەركردەوە و تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆكانیان دانا.
لە لێدوانێكدا، دكتۆر خەسرەو گوڵ، رایگەیاند: یەكێتی خاوەنی ئەم مێژووە پڕ شانازییەیە لە خانەقین كە سەركردە و رۆڵەی قارەمانی پەروەردە كرد و بوونە سیمبولی ئازایەتی و خزمەتكردنی خەڵك، وتیشی: یەكێتی وەفادارە بۆ مێژووی گەشی خانەقین و قارەمانێتیی خانەقینییەكان، بۆیە هەموو هەوڵێكی روو لە خزمەتكردنی زیاتری شارەكە دەبێت.