هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بەڵێنێک بە وەرزشکاران دەدات

10:31 - 2023-12-12
وەرزش
156 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەک شەممە 10/12/2023 لە شاری کەرکوک، هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە ئامادەبوونیی هەڤاڵانی نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنیی یەکێتیی لە پەرلەمانیی عیراق و لێپرسراوانی وەرزشی، لەگەڵ ستافی هونەری و یاریزانانی یانەكانی خاك و شۆرجە كۆبووەوە.
لە كۆبونەوەكەدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند باسی لە بایەخی وەرزش کرد بۆ ناساندنی کەلتور و توانا وەرزشییەکانی وڵات بە جیهان، دواتر لە كێشە و گرفتەكانی هەردوو یانەی خاك و شۆرجەی كۆڵییەوە كە ماوەیەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە رووبەڕووی گیر و گرفت بوونەتەوە.
لە بەرامبەردا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند تەئكیدی كردەوە کە وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکاریان دەبێت و بەڵێنی دا کە لە دەرفەتێکی نزیکدا كێشەكانیان بۆ چارەسەر بکات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان