١٤٢ كەركوك هێزو ئیرادەمانە

10:33 - 2023-12-12
وەرزش
176 جار خوێندراوەتەوە

سەرەتای ئەم مانگە لە شاری كەركوك و بە سەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندی هونەری یارییە كوشتارییە تێكەڵەكان و بە هاوكاری و سپۆنسەری حازم ئیسماعیل  كاندیدی ژمارە ٢٥ ی  یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لیستی (١٤٢ ی كەركوك هێزو ئیرادەمانە)، پاڵەوانێتییەكی بەرفراوانی  (MMA) رێكخرا.
لەو پاڵەوانانەی توانی لە كێشی خۆیدا پلەی یەكەمی بەدەستبهێنێت هەڤاڵ محەمەد بوو لەكێشی 70 كیلۆگرامدا، ئەم پاڵەوانە ئێستا خوێنكاری زانكۆی سلێمانییە، ساڵی 2002 لە سلێمانی لە دایكبووە، لەكێشی 70 كیلۆگرامدا و لە یاریی كۆتاییدا توانی لە محەمەد رەحمان رەوابەخشی ركابەری بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی كێشی خۆی. 
ئەم جۆرە وەرزشە تێكەڵەیەكە لە یارییە كوشتارییەكانی وەك بۆكسینگ و كاراتێ و موای تای و جۆ جت سۆ و چەند یارییەكی تری كوشتاریی، پاڵەوانێتییەكە زۆر بەرفراوان بوو، زیاتر لە 100 یاریزانی شارەكانی كوردستان و عیراق لەسەر ئاستی تەمەنە جیاجیاكان بەشدارییانكرد، سەرجەم كێشە جیاجیاكانی یاریزانان رێگەپێدراو بوون تا بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە بكەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان