یەکڕیزی و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد

02:20 - 2023-12-12
کوردستان
280 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا د.عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد.

لە سەردانەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی، قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە بەشێوەیەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن.

لە درێژەی سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایانی ئاینی کرد و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت کە هەمیشە لە خەمی قووڵکردنەوەی تەبایی و ئاڕاستەکردنی خەڵکدا بوون بەرەو چاکەکاری و خزمەتی گشتی، بێگومان ئێمەش پشتگیریی هەر هەوڵێکی لەوشێوەیە دەکەین کە ئامانجەکەی ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بێت.

یەکڕیزی و یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد لەپێناوی هەرێمێکی بەهێزتر و پێکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا هاوڕابوون، هەمووان لەپێناوی ئەو ئامانجە باڵایانەدا تێبکۆشن و هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدا بێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان