حەمەی حەمەی سەعید: بەدەنگەکانتان، رۆحی ئازاد ھەورامی و شەھیدانی تر شاد بکەن

08:34 - 2023-12-14
کوردستان
329 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بەڵگە مێژووییەکان، کەرکوک و خانەقین و شار و شارۆچکەکانیان ناوچەی کوردستانین و ھەزاران ساڵە کورد لەسەر ئەم خاک و ئاوە ژیاوە، کەرکوک پایتەختی ویلایەتی شارەزوور بووە، کەرکوک و ناوچەکانیتری ئێستا پێی دەوترێت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، لە ھیچ  سەردەمێکدا کورد دەستبەردارییان نەبووە.
بۆیە لەم سەردەمەشدا کورد بەخوێنی خۆی بەرگری لە ناسنامە و شوناسی خۆی کردووە و دەشیکات.
گرنگە لەم کاتەدا و لەم ھەڵبژاردنەدا   کورد ئەنجومەنی پارێزگاکان بکاتە سەنگەری بەھێزی بەرەنگاربوونەوەی بەعەرەبکردن و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی.
لە پێش ھەموانەوە رۆشنبیران و نووسەران و ھونەرمەندان و وەرزشەوانان ببنە سەرمەشقی پاراستنی ئەو ناسنامە و بەدەنگەکانتان، رۆحی ئازاد ھەورامی و ھەزاران شەھیدی تری گیان بەختکردوی سەر ئەم خاک و خۆڵە شاد بکەن.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان