سەرەخۆشی

09:29 - 2022-05-26
کوردستان
648 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز كاك عێزەت شەمساوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین

بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ (رزگار شەمساوایی) برای بەڕێزتان و لێپرسراوی كۆمیتەی شارباژێڕم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە خەباتگێڕەكەتان دەكەم كە نموونەی تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناوی خاكی كوردستان. لە خوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووریی بە هەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
25ی ئایاری 2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان