قوباد تاڵەبانی: سندوقەكانی دەنگدان پڕ بكەن لە دەنگی دلێری كورد

05:35 - 2023-12-18
کوردستان
504 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بۆ بەشداریكردن  و هاندان و پێشوازیكردنی هاووڵاتیانی كورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق سەردانی هەریەك لە گەرمیان و خانەقین و دواتر سەردانی كەركوكی كرد.
لە پەیامێكدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمڕۆ بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان چارەنووسساز و واتادارە، بەرپرسیارێتی مێژووییە، وتیشی، تكام وایە لەم چەند كاتژمێرەی ماوە، هەموو هەوڵێك بدەن هانی ناسیاو و كەسوكارەكانتان بدەن كە؛ سەندوقەكانی دەنگدان پڕ بكەن لە دەنگی دلێری كورد و كوردستانیبوونمان.

# قوباد تاڵە‌بانی #هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان