یادەوەریی وەرزشی

09:47 - 2023-12-19
وەرزش
93 جار خوێندراوەتەوە
عومەر خەتاب

خەسرەو گورون
95


لە ئەڵقەی رابردووی ئەم باسانەمدا باسی خولێكی دۆستانەی یانە و دامەزراوە وەرزشییەكانی سلێمانیم کردبوو كە لقی سلێمانی یەکێتیی تۆپی پێی عیراق رێکیخستبوو، یەکەم یاریشمان رۆژی 1/8/1990 بەرامبەر تیپی پۆلیسی سلێمانی بوو پاش یەکسان بوون 1-1 دواتر بەپەنالتی یارییەکەمان بردەوە. 
پاش تەواو بوونی یارییەكانمان لە قۆناغی گروپەكانی خولی پلە دووی یانەكانی عیراق بۆ وەرزی 1989-1990 و مانەوەمان لە خولەكەدا، ئەمە دووەمین خول بوو بەشداریی تیادا بكەین، یارییەكانی ئەم خولە لە یاریگای سلێمانی بەڕێوە چوون، ئەم تیپانە تیایدا بەشدارییان كرد (یانەی سلێمانی، یانەی سیروان، مەڵبەندی لاوانی سلێمانی، مەڵبەندی لاوانی شەهید، پۆلیسی سلێمانی، یانەی قوتابیان و لاوان).
یارییەكان بەسیستمی چوونە دەرەوە بوو بە دوو دۆڕاندن، خولەكەش مانگی ئابی ساڵی 1990 دەستیپێكرد، دووەم یارییشمان لەم خولەدا، رۆژی 2/8/1990 بوو كە بەرامبەر تیپی مەڵبەندی لاوانی شەهید بوو، سەرەنجامیش 2-1 یارییەكەمان بردەوە و بووین بەخاوەنی دوو بردنەوە.
هەردوو راهێنەر عومەر خەتاب و حەمە بچكۆل راهێنەرانی تیپی یانەی سلێمانی بوون،  شێخ ئیسماعیل مەحمود سەرپەرشتیاری تیپەكە بوو، لەم یارییەدا هەردوو راهێنەر بە پلانی 4-3-3 یارییان كرد، پێكهاتەكەشمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی:رزگار عەلی.
* بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، نەوزاد مستەفا، شەماڵە ڕەش، کاژاو کەمال.
*ناوەند:ئالان قادر ، جەغفەر تۆفیق، ئاسۆ قەلە.
*هێرشبەر:ئالان محمەد، خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج ، دێرێ لەتیف ئەمین.
لە یارییەكەدا هەردوو راهێنەر یەک گۆڕانكارییان كرد: خوالێخۆشبوو هەرسین رەسوڵ بۆ شوێنی ئاسۆ.
گۆڵەكانی یانەی سلێمانی خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج د؛20 و دێرێ د؛29 کردیان، هەردوو یاریزان بەکری شێخ مستەفا و شوان عەتوف و هادی کەریمیش یەدەک بوون.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان