بە بۆنەى بیست و سێیەمین ساڵیادى دامەزراندنى رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزبایى گەرمتان لێ دەکەین و هیواى سەرکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین.
رێکخراوى ئازادیى لاوانى کوردستان، وەک رێکخراوێکی مەدەنى تایبەت بە توێژى لاوان، لە رێگەى پڕۆژە و چالاکییەکانییەوە رۆڵى گەورەى بینیوە لە گەشەپێدانى هۆشیارى لاوان و هێنانەدى خەونەکانیان، بۆیە لە ئێستادا پێویستە رێکخراوەکەتان، چالاکتر لە جاران بە گوڕوتینەوە خەبات بکات و چوارچێوەى کارى فراوان بکات و ببێتە سەکۆى داخوازییەکانى لاوان، هەروەک دەخوازین رێکخراوەکەتان لە رێگەى پڕۆژەکانییەوە، چارەسەری دۆخ و کێشەکانى لاوان بخاتەڕوو، بەتایبەت دەربارەى دۆزینەوەى هەلى کار و رێگرى لە کۆچى بە لێشاوى لاوان.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبى سیاسى
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان