جارێکی تر مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ

09:50 - 2023-12-19
وەرزش
168 جار خوێندراوەتەوە

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكا كە لیۆنێل مێسی یاریی بۆدەكات مانگی جەنیوەری ساڵی 2024 سەردانی سعودیە دەكات و دوو یاریی لەو وڵاتەدەكات.
ئەم سەردانەی یانە ئەمریكییەكە بۆ سعودیە یەك مانای هەیە ئەویش ئەوەیە جارێكی تر رووبەڕووبوونەوەی نێوان مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبینینەوە، ئەگەر بهاتایە نەیماریش پێكانی نەبوایە، ئەوا رووبەڕووبونەوەی مێسی و نەیماریشمان دەبینییەوە كە لە دوای كوپا ئەمریكای 2021 و كە لە یاریی كۆتاییدا 1-0 ئەرجەنتین لە بەرازیلی بردەوە و جامەكەی بەرز كردەوە، ئەم دوو یاریزانە وەك دوو یاریزانی ركابەر رووبەڕوی یەكتر نەبوونەتەوە.
یانە ئەمریكییەكەی مێسی دوو یاریی لە سعودیە بەمشێوەیە دەكات:
*ئینتەر مەیامی × هیلال  -  29/1/2024.
*ئینتەرمەیامی  × نەسر   - 1/2/2024.
شایانی باسە كریستیانۆ رۆناڵۆ ساڵی 2022 چووەتە یانەی نەسری سعودی و ئەمساڵیش 2023، نەیمار چووە یانەی هیلالی سعودی و مێسیش وەك نەیمار ئەمساڵ چووە یانە ئەمریكییەكە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان