دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

12:06 - 2022-05-26
کوردستان
572 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/5/2022 لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق و وەفدی هاوڕێی.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هەنت کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا کردو هیوای خواست رۆڵی گرنگی هەبێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی عیراق و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا راشکاوانە گفتوگۆی بابەتەکانیان کردو دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو.

#دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان