شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: خەڵكی چەمچەماڵ بەشێكی گرنگ بوون لە سەرخستنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە

10:56 - 2023-12-21
کوردستان
372 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی پیرۆزبایی سەركەوتنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و سوپاس و پێزانین بۆ خەڵكی چەمچەماڵ، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، دوێنێ سەردانی شارەكەی كرد.
لەمیانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كادیرانی سنوورەكە لە مەڵبەندی چەمچەماڵ، كە مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی و مەلا شێخە ئامادەیبوون، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا سوپاسی خەڵكی چەمچەماڵی كرد كە بەگوڕوتینەوە بەشداریی هەڵبژاردنیان كرد و بەشێكی گرنگ بوون لە سەرخستنی لیستەكەدا.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەوەی دووپاتكردەوە كە «وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كاردەكەین بۆ راستكردنەوەی باڵانسی هێز لە كوردستاندا».

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان