جەماوەری خۆڕاگری کەرکوکی شکۆ و شانازی
لە کاتێکدا حزبی شیوعی کوردستان وەك پرسێكی نەتەوەیی و نیشتمانی دەیڕوانیە یەك لیستیی حزب و لایەنە كوردستانییەكان و لەو پێناوەدا ھەوڵ و كۆششێكی زۆری دا بۆ پێكھێنانی ئەو لیستە، بەڵام بەداخەوە ئەو ھەوڵانە لەباربران، دواجار ئێمە وەك حزبی شیوعی كوردستان ھاوپەیمانییەكمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا کرد بەناوی (ھاوپەیمانیی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە بەژمارە ١٤٢).
خەڵكی شاری كەركوكی كۆڵنەدەر:
یەكێك لە ھۆكاری گرێدانی ئەو ھاوپەیمانییە نەفەوتان و دابەشنەبوونی دەنگەكانی كوردستانیانی شاری كەركوك بوو كە ئاكامەكەی بە زیان گەڕایەوە بۆ دۆزە رەواكانمان لەو بەشە هەرە گرنگەی نیشتماندا، بۆیە لێرەدا جێی خۆیەتی پیرۆزبایی خۆمان بۆ سەركەوتنی لیستەكە رابگەیەنین و دەستخۆشی لە دەنگدەرانی لیستەكە و كاندیدی حزبمان بكەین و ئەوەیش ئاشكرا بكەین بەدەنگەكانی حزبمان و لایەنگرانمان و دەنگی كاندیدەكەمان، لیستەكە كاندیدێكی زیاتری سەرخست، ئەگینا ئەو كورسییەش بۆ نەیاران و ئەوانەی ناكۆكن لە بەرانبەر پرسی چارەنووسی گەلەكەمان و دیموكراسی دەبوو.
جارێکی تر، حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان بەرژەوەندی و دەنگەکانی خۆی خستە خزمەتی دۆزی رەوای نیشتمان و نەتەوەکەمانەوە.
لە كۆتاییدا رەخنەمان ئاراستەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردن دەكەین كە كێشەیان دروستكرد و بە ھۆكاری جیاواز كەمتەرخەم بوون لە بەشداری خەڵك لە دەنگدان بەھۆكاری جیاواز.
مەكتەبی ھەڵبژاردنی
حزبی شیوعی كوردستان
2023/12/21