پاسپۆرتی عیراقی دەگۆڕدرێت بۆ ئەلکترۆنی

03:06 - 2022-05-27
عیراق
1185 جار خوێندراوەتەوە

پاسپۆرتی عیراقی دەگۆڕدرێت بۆ ئەلکترۆنی

بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عیراق دەڵێت، لە کۆتایی ئەمساڵدا رێکارەکانی گۆڕینی پاسپۆرت بۆ پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەگیرێتەبەر.

ماجد عەدنان بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عیراق راگەیاند، لە ھەوڵدان بۆئەوەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەستانداردی جیھانی دەربکەن، بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2022 دا رێکارەکان بگیرێتەبەر، ئەوەش یەکەم ھەنگاوە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھاووڵاتیان ناچار ناکرێن پاسپۆرتەکانیان بگۆڕن، بەڵکو ھەردوو پاسپۆرتی ئەلکترۆنی و کاغەزی بەکاردەھێنرێن و ھیچ کێشەیەک دروست ناکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان