سبەینێ دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

05:48 - 2022-05-27
کوردستان
610 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێ دیداری  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوكات دیدارەكە تێكەڵ بەیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەستپێكردنی  شۆڕشی نوێی گەلەكەمان دەكرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێك بخایەنێت.
پێشتر  كۆنفرانسەکانی دیداری یەكێتی لە دهۆك و هەولێر و كەركوك و گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزوور و راپەرین و بەغداو خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیاز و رەخنەكان بەڕێوەچوو.
دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبیەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقیعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەموان بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان