و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵدا گۆڕانكاریی له هه‌یكه‌ل و پێكهاته‌كانیاندا ده‌كه‌ن و به كاروباره‌كانیاندا ده‌چنه‌وه و هه‌ندێك رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان، زۆر جار ئه‌و گۆڕانكاریی و رێكخستنه‌وه‌یه ده‌ركردنی هه‌ندێك كرێكار و كارمه‌ندیش ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش رووی دا، هه‌ندێك له‌و ده‌ركراوانه ده‌تاسێن و زۆر پێی بێتاقه‌ت ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون و پێشبینییان نه‌كردووه له كاره‌كه‌یان ده‌ربركێن، كه‌واته زۆر گرنگه وریا و چاوكراوه بیت و پێشتر پێشبینی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان بكه‌یت.
كریگ لیڤی پارێزه‌ری پسپۆڕه له یاسای كاردا و له نووسینگه‌ی (بینیت ئه‌ند بێڵفۆرت) كار ده‌كات، كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی ماساچۆتسی ئه‌مریكایه، ئه‌م پارێزه‌ره به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونی 12 ساڵ كاری هه‌یه له‌و بواره‌دا و پسپۆڕیی تێدا وه‌رگرتووه، هه‌ندێك له‌و ئاماژانه ئاشكرا ده‌كات كه له كۆمپانیایه‌كدا ده‌رده‌كه‌ون، به‌رله‌وه‌ی كۆمپانیاكه ده‌ست بكات به گۆڕانكاری و ده‌ركردنی كرێكار و كارمه‌نده‌كانی.
نایانه‌وێ ئاشكرای بكه‌ن
سایتی بزنس ئینسایده‌ر له زاری كریگ لیڤییه‌وه ده‌ڵێ: به چاوی خۆم بینیومه و زۆر جاریش بیستومه، كه كۆمپانیاكان به شێوه‌یه‌كی گشتی نیازی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن كاتێك كه ده‌یانه‌وێ ژماره‌ی كرێكاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه بۆ زۆربه‌ی كۆمپانیاكان راسته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بابه‌ته‌كه ئاشكرا ناكه‌ن، هه‌ندێك ئاماژه‌یان لێ ده‌رده‌كه‌وێت، كه نیشانه‌ی ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه‌كانن.
كریگ ده‌ڵێ: ئه‌و ئاماژانه‌ی زۆربه‌ی كات له مانگه‌كانی پاییزدا ده‌رده‌كه‌ون، له دواهه‌مین مانگی ساڵیدا به ته‌واوی روون و ئاشكرا ده‌بن، چونكه ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه كۆمپانیاكه ده‌ست ده‌كات بۆ خۆ رێكخستنه‌وه و ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی كرێكار و كارمه‌نده‌كان له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات.
له رێی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه
ئێستاش كه به‌ره‌و كۆتایی ساڵ ده‌چین، رێك ئه‌و كاته‌یه كه باسمان كرد و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به نیازن هه‌لكه‌لی خۆیان رێك بخه‌وه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ندێك رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش ده‌ست ده‌كه‌ن به ناردنی ئیمه‌یل، یان گه‌یاندنی په‌یامێك به شێوه‌ی راسته‌وخۆ بۆ كارمه‌نده‌كانیان، بۆ هه‌ندێكیان ده‌ستخۆشی ده‌نووسن و بۆ هه‌ندێكی دیكه‌ش گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، كۆی نامه و په‌یامه‌كانیش سێ ئاماژه‌ی سه‌ره‌كییان تێدایه، كه نیشانه‌ن بۆ ده‌ستپێكی گۆڕانكارییه‌كه.
ئاماژه‌ی یه‌كه‌م
ره‌خنه و هه‌ندێك گۆڕانكاریی، ئه‌م ئاماژه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كه‌ت، یان نوێنه‌ری به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كاندا ده‌رده‌وێت و ئه‌وان دێنه لای تۆ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به كاره‌كانت، به واتایه‌كی دیكه وای ده‌رده‌كه‌ن كه تۆ وه‌ك پێویست كار ناكه‌یت، ئه‌وان له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كاندا، یان له هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا بۆ كاری كارمه‌ندان گله‌یی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیا له‌وانه‌یه هه‌ندێك له كرێكار و كارمه‌نده‌كانی ده‌ربكات.
ره‌نگه به شێوازی جیاجیا له‌و جۆره په‌یامانه‌ت پێ بگات، هه‌ندێك جار به ئیمه‌یل له رێگه‌ی به‌شی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانه‌وه ئاگادار ده‌كرێیته‌وه كه كۆمپانیا پێویستی به خۆ رێكخستنه‌وه هه‌یه و له‌وانه‌یه كاره‌كه‌ی تۆیان پێویست نه‌بێت، ئه‌مه شێوازی ده‌ربڕینی كۆمپانیایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت، كه بارودۆخه‌كه باش نییه و ره‌نگه له داهاتوودا ده‌ركردنی كرێكارانی تێبكه‌وێت.
ئاماژه‌ی دووه‌م
بارودۆخی دارایی خراپ، كاتێك كۆمپانیا ده‌كه‌وێته بارودۆخێكی دارایی خراپه‌وه، یان نه‌یتوانیوه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا بگات به‌و ئامانجانه‌ی ده‌ستنیشانی كردوون، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری خۆ ئاماده‌كردنی كۆمپانیا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند و ره‌نگه ناچار بێت هه‌ندێك له كرێكاره‌كانیش ده‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كارمه‌ند یان كرێكار به‌رده‌وام چاودێری دۆخی دارایی كۆمپانیاكه و ئاستی قازانج و داهاتی بكه‌ن، تا بزانن ئامانجه‌كانی پێكاوه یان نا.
ئاماژه‌ی سێیه‌م
سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین، ره‌نگه ئه‌مه دیارترین و زه‌قترین ئاماژه بێت بۆ خراپبوونی بارودۆخی كۆمپانیاكه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ناچار بێت هه‌ندێك له كارمه‌ند و كرێكاره‌كانی ده‌ربكات، سه‌ره‌تای سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشین، یان سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه كارمه‌نده‌كان زۆر شتیان لێ ده‌گیرێته‌وه، كه پێشتر وه‌ریان ده‌گرت، بۆ نموونه كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌ك ساڵانێك له‌و كۆمپانیایه كاری كردووه و وا راهاتووه له كۆتایی ساڵدا پاداشت وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌م ساڵ وه‌ری ناگرێت، یان هه‌مان ئه‌و كارمه‌نده ساڵانی رابردوو وا راهاتبوو له جه‌ژنه‌كاندا دیاریی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌م ساڵ چۆڕبڕ بووه.
یه‌كێكی دیكه له نیشانه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه، كۆمپانیاكه رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌رگرتنی كارمه‌ند و كرێكاری له هه‌موو بواره‌كاندا راگرتووه، یان هه‌موان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئاهه‌نگی ساڵانه رێك ناخات، له راستیدا هه‌موو ئه‌م رێوشوێنانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیاكه سیاسه‌تی سكهه‌ڵگوشنی گرتۆته‌به‌ر و ده‌یه‌وێ له رێگه‌یه‌وه به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
پرسیاره گرنگه‌كان
به‌ر له‌وه‌ی تووشی تاسان بیت و هه‌واڵی له ناكاوی ناخۆشی وه‌ك ده‌ركردن ببیستیت، پێویسته له پاییزی هه‌موو ساڵێكدا خۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌یت بۆ كۆمپانیاكه و ئاستی كاراییه‌كه‌ی بزانیت، ئه‌مه‌ش به چه‌ند پرسیارێك ده‌بێت، كه خۆت له خۆتی ده‌كه‌یت و هه‌ر خۆشت وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه، پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
ئایا ئه‌م ساڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارت بۆ كراوه؟ ئایا پاداشتت وه‌رگرتووه، ئایا ناوت چۆته لیستی ئه‌وانه‌ی ئاستی كاریان باشه؟ ئه‌ی دۆخی دارایی كۆمپانیاكه چۆنه؟ ئایا هیچ ده‌ركردنێك له ماوه‌ی رابردوودا رووی داوه؟
راسته مرۆڤ ناتوانێ به ته‌واوی بزانێت له داهاتوودا چی روو ده‌دات، به‌ڵام به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌توانی پێشبینی بكه‌یت، زانینی بارودۆخی كۆمپانیاكه‌ش گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگا بیت و پێشتر بزانیت به نیازه كرێكار و كارمه‌نده‌كانی ده‌رده‌كات یان نا، سوودی ئه‌م به‌ئاگابوونه‌ش ئه‌وه‌یه، لانیكه‌م بیستنی هه‌واڵه ناخۆشه‌كه ناتتاسێنێت و ئاسایی وه‌ری ده‌گریت، له هه‌مان كاتدا تۆ پێشوه‌خت هه‌وڵی ده‌ده‌یت بۆ دۆزینه‌وه و په‌یداكردنی كارێكی دیكه.
سه‌رچاوه: بروجیكت سندیكیت