گفتوگۆیەكی كراوە بۆ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوەچوو

12:11 - 2022-05-28
کوردستان
841 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی دیداری یەكێتیدا، گفتوگۆیەكی كراوە بۆ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە گفتوگۆ كراوەكەدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند،  سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سیاسەتێكی روون و ئاشكرایە.
هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتی، پێویستە گۆڕانكارییەكان هاوشێوەی سەردەم بێت.
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك سەڵاحەدینی یەكێتی وتی، پێویستە گەنجان بهێنرێنە پێشەوە و رێزیان لێبگیرێت. یەكێتی لە كۆنگرەی چوارەمدا دەسەڵاتی گۆڕانكاری و گونجاندنی پەیڕەوی داوەتە ئەنجومەنی سەركردایەتی.
هەروەها فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەمجومەنی سەركردایەتی یەكێتی وتی، نابێت ئێمە لە ناو بیروباوەڕی حزبەكانی تردا بتوێینەوە.

#دیداری یەکێتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان