قسەکردن بە زمانی گوڵ، بەرد نەرم دەکات

06:27 - 2023-12-29
هەمەرەنگ
405 جار خوێندراوەتەوە

لە کوردیدا ئیدیۆمێکمان هەیە دوور لە رووی خوێنەر دەڵێت: فڵانەکەس کەرتڕە، یانی نازانێت قسە بکات و لەخۆیەوە قسە دەردەپەڕێنێت. ئەمەش لەم بەسەرهاتەی هارونە رەشید دا بەرجەستە دەبێت:
دەڵێن هارونە رەشید خەون دەبینێت لە خەونیدا هەموو ددانەکانی دەوەریت و دەکەوێتە ناو دەمییەوە. 
خەون شیکەرەوە و ئەستێرەناس بانگ دەکات دەڵێت: مانای خەونەکەم چییە؟ ئەستێرەناسی یەکەم دەڵێت: هەموو ئەندامانی خێزانەکەت و کەسوکارەکەت لە پێش تۆدا دەمرن. هارونە رەشید دەڵێت:  ناودەمی ئەم بۆرەپیاوە پڕ بکەن لە ژەهر هەتا وەکو سەگ دەتۆپێت.
ئەستێرەناس دووەم بانگ دەکات، ئەمیان دەڵێت : تەمەنی خەلیفە درێژ بێت، ئیرادەی پەروەردگار وایە و لە چارەت نووسراوە تەمەنی جەنابت لە تەمەنی کەسوکار و خزم و خوێشەکانت درێژ تر بێت.
هارونە رەشید دەڵێت: دەمی ئەم پیاوە پڕ بکەن لە زێڕ و گەوهەر.

لە ئەنستاگرامەوە،
سوان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان