بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوڵاتییانی عیراق و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای دڵخۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان. هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەین و هەوڵەكانمان بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم، كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەكە لەپێناوی خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین. لەپێناوی بەدیهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان هەوڵ دەدەین و گەیشتن بە داهاتوویەكی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەر شاد و
سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان