پۆلیسی سلێمانی : شەوی سەری ساڵ بۆ سلێمانی، ئارامترین شەو بوو

12:08 - 2024-01-02
کوردستان
736 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی سەری ساڵ بۆ شاری سلێمانی، ئارامترین شەو بوو، هیچ رووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكرا .
رائید سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:  ئەو پلانە ئەمنییەی لە لایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە دانرابوو بۆ شەوی سەری ساڵ بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا و هیچ حاڵەتێكی نەخوازراوی گەورە رووینەداوە.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان خەڵك و گەشتیارێكی زۆری لێبوو، بەڵام دەتوانین بڵێین سلێمانی ئارامترین شەوی بەڕێكرد و هیچ رووداوێكی وەها تۆمار نەكراوە كە شیاوی باسكردن بێت.

#سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان