زیاتر لە 30 وڵات ڤەیپیان قەدەغەكرد

02:34 - 2024-01-03
هەمەرەنگ
338 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد، لە 34 وڵاتی جیهان بەكارهێنان و فرۆشتن و هاوردەكردنی ڤەیپ قەدەغەكراوە
 لە ئەمریكا زۆرترین ڤەیپ مامەڵەی پێوەدەكرێت و دەكێشرێت بە جۆرێك لە هەر چوار كەسێكدا، كەسێك ڤەیپ دەكێشێت.
تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتان دەكات، لە كێشانی ڤەیپ كۆنترۆڵی گەنجان بكەن.
لە هەرێمی كوردستان كێشانی ڤەیپ لەناو گەنجاندا رووی لە زیادبوون كردووە و داوا لە حكومەت دەكرێت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
سەرچاوە:WHO

بابەتە پەیوەندیدارەکان