شه‌هیدی نه‌مر ئه‌حمه‌د فه‌قێ محه‌مه‌د ئه‌مین محه‌مه‌د ناسراو به ئه‌حمه‌د فه‌قێ زێوه‌یی، له دایكبووی ساڵی 1942ی گوندی زێوه‌ی خۆشناوه‌تی، له ئامێزی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ردا گه‌وره‌بووه، له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رێتی و شۆڕشگێڕی له ناخیداده‌ركه‌وتووه وهه‌میشه له ریزی تێكۆشه‌راندا بووه.
ساڵی 1976 په‌یوه‌ندی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستانه‌وه و له رۆژی/16/8ی هه‌مان ساڵ بووه به پێشمه‌رگه.
دڵسۆز و چاونه‌ترسی بووه و به‌شداریی چه‌ندین داستان و شه‌ڕی پێشمه‌رگانه‌ی كردووه، له‌وانه: شه‌ڕه‌كانی سنووری خۆشناوه‌تی و رواندز و باڵه‌كایه‌تی و زۆر شوێنی دیكه.
چ وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و نه‌ترس، چ وه‌ك كادرێكی هۆشیار و لێهاتوو رۆڵی گرنگی گێڕاوه له گه‌شه‌سه‌ندنی شۆڕش و كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی.
به‌داخه‌وه، رۆژی 2/4/1982 به ده‌ستی ناحه‌زان و ناپاكانی نیشتمان شه‌هیدكرا و گه‌یشته كاروانی سه‌روه‌ران.
ئاكۆ ئه‌حمه‌د