لە رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامەوانی یان ئازادی را دەربڕیندا، رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور راپۆرتی ساڵانەی خۆی بە نیگەرانییەوە بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، ئاماژە بە دۆخی خراپی رۆژنامەوانی لە جیهاندا دراوە و رایگەیاند: لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، کاری رۆژنامەوانی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.
هەروەها باسی لەوەشکرد، هەر یەکە لە وڵاتانی عیراق، یەمەن، سعودیە، ئێران، فەڵەستین، بەحرەین، میسر و ئیمارات، لەناوچەى هێڵى سووردان بۆ خراپى کاری رۆژنامەوانى.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، رۆژنامەوانە ئازادخوازەکان لەژێر گوشاری دەسەڵاتە پاوانخوازەکاندا خەریکە کپ دەکرێن و دەخنکێن.