هاشم غه‌مگین
مرۆڤ، یان تاك له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان، له به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك مافی پێ ره‌وا بینراوه، مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كان، ئه‌و مافانه‌ن كه تاك و كۆمه‌ڵگه بۆ ژیانێكی شایسته و ئاسووده پڕ شكۆ پێویست ده‌بێ هه‌یانبێت، دیاریكردنی ئه‌م مافه‌نه‌ش كه بۆ مرۆڤ بڕاوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له: مافی خۆراك، نیشته‌جێبوون، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، ناسنامه‌ی كلتووری و زۆر بواری دیكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له كۆی 198 وڵاتی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 168 وڵات په‌یماننامه‌یه‌كیان په‌سه‌ند كردووه، كه ده‌بێت حكومه‌ته‌كان هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رج و مادانه‌ی له په‌یماننامه‌كه‌دا دیاریكراون.
له ئه‌ستۆی حكومه‌ته
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كان ناتوانرێت ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێبكرێن، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یمانامه‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌سه‌ند كردووه، ئه‌ركی جێبه‌جێكردن و گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌و مافانه‌یان پێسپێردراوه كه له په‌یماننامه‌كه‌دا دیاریكراون.
په‌یماننامه‌كه به شێوه‌یه‌ك داڕێژڕاوه، ده‌وڵه‌تان ئه‌ركی رێزگرتن و پاراستن و به‌دیهێنانی مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، به‌و مانه‌یه‌ی كه وڵاتانی پابه‌ند ناتوانن ده‌ستوه‌ردان له به‌هره‌مه‌ندبوون له‌و مافانه بكه‌ن، بۆیه ئه‌ركی جێبه‌جێكردن وا ده‌كات چالاكانه هه‌نگاو بنرێت بۆ دروستكردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه پێویستانه بۆ چێژوه‌رگرتنی ته‌واوی خه‌ڵك له مافه‌كانیان.
مافه دیاریكراوه‌كان
هه‌روه‌ها له له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ چاودێركردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یماننامه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه، سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونیان به رێنمایی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی په‌یماننامه‌كه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كان، به چه‌ند خاڵێك ماف و ئه‌ركیشی ده‌ستنیشان كردووه، كه ده‌وڵه‌تانی ره‌زامه‌ند ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێی بكه‌ن له‌وانه:
یه‌كه‌م: به‌ڵێندان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو له سوودمه‌ندبوونیان له‌مافه ئابووری و كۆمه‌ڵه‌یه‌تی و كلتوورییه‌كان.
دووه‌م: دابینكردنی مووچه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه و به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك، به تایبه‌تی گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی كاركردنی ژنان له بارودۆخی كاركردنی پیاوان كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی مافی پێكهێنان و په‌یوه‌ستبوون به سه‌ندیكاكانه‌وه.
چواره‌م: پاراستنی منداڵان له به‌كارهێنانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وانه‌ش ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ ته‌مه‌نێكی گونجاو، كه مافی دامه‌زراندن دابین ده‌كات و سزای بارودۆخی كاركردنی مه‌ترسیدار بۆ منداڵان ده‌دات.
پێنجه‌م: دابینكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی به خۆڕایی و ناچاركردنیان.
شه‌شه‌م: رێگه‌دان به دایك و باوك و سه‌رپه‌رشتیاری یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی قوتابخانه‌ی منداڵه‌كانیان،
حه‌وته‌م: رێزگرتن له ئازادی تاك و ئۆرگانه‌كان بۆ دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی.
هه‌شته‌م: رێزگرتن له‌و ئازادییه‌ی كه پێویسته بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و چالاكیی داهێنه‌رانه.
عیراق له چ ئاستێكدایه؟
مافه ئابوورییه‌كانی تاك له بواری دامه‌زراندن و كاركردن له كه‌رتی گشتیدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ دامه‌زراون و رێژه‌یه‌كی زۆریش له‌ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێ كارن ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌گه‌ڕ نه‌خستنی كارگه‌ی جۆراوجۆری به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها نه‌توانراوه ئه‌و كه‌رته‌ش به یاسایی رێكبخرێت تاوه‌كو رێژه‌ی به‌شداری كاركردن له‌و بواره‌دا بزانرێت، به‌ڵام هه‌وڵێكی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه ئه‌م ساڵ به یاسا كۆمپانیاكان ناچار ده‌كات، %70 كرێكار و كارمه‌ندانیان له هێزی كاری ناخۆ بێت.
حكومه‌تی عیراقیش بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی بێ كارن له سنووری پارێزگاكانی هه‌ژموونی فه‌رمانڕه‌واییدا مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خێزانه‌كان دابینكردووه‌و تا ئیستا پڕۆسه‌ی ناو تۆماركردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه.
له بواری خۆراكدا حكومه‌تی عیراق بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی دانیشتووانی خۆی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی دابینكردووه، به‌ڵام به‌شێك له جۆره‌كانی ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكه كوالێتیان نزمه و ئه‌گه‌ر كار بۆ باشتركردنی بكرێت، خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌بێت، كه عیراق پێشكه‌شی هاونیشتمانیانی خۆی ده‌كات.
قه‌یرانی نیشته‌جێبوون ماوه؟
له بواری ته‌ندروستیدا توانراوه له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كاندا بینینی پزیشك و پێدانی چاره‌سه‌ر و هه‌ندێك ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بێبه‌رامبه‌ر بێت، به‌ڵام كوالێتی ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به گشتی له ئاستی پێویستدا نییه و هه‌موو ده‌رمانێكیش له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر نییه. له بواری په‌روه‌رده‌دا له رووی داراییه‌وه له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا پاره له قوتابی و خوێندكار وه‌رناگیرێت، به‌ڵام ئاستی بیناو پۆله‌كانی خوێندن به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی و هاوچه‌رخ نین و له رووه‌وه عیراق هێشتا زۆری ماوه بگاته ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
له بواری نیشته‌جێبووندا، به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان تا راده‌یه‌ك قه‌یرانی نیشته‌جێبوون نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئێستاش چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت نه‌یانتوانیوه له‌و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێیانه سوودمه‌ند بن، كه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروست ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نرخدا زۆر گرانن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عیراق دۆخه‌كه له‌وه‌ش خراپتره و به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان تا ئێستاش شوێنی نیشته‌جێبوونی شایسته‌یان نییه.