ئاگرێکی گەورە لە دەشتی شەمامک کەوتووەتەوە و کۆنترۆڵ ناکرێت

11:16 - 2025-05-23
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە گوندی سۆربەش و دەشتی شەمامک، کەمێک پێش ئێستا بە کوردستانی نوێی راگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دەشتی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر و نزیک وێستگەی کارەبای پیرداود کەوتووەتەوە، بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و گوندەکانی دەورو بەری چۆڵیان کردووە، هەرچەندە تا ئێستا ئاگرەکە نەگەیشتووەتە وێستگەی کارەباکە، بەڵام بەشێکی زۆری فەرمانبەر و کارمەندانی وێستگە کە چۆڵیان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان