״جێبەجێكردنی خواست و پێداویستییەكانی هاووڵاتیان״

09:44 - 2024-01-15
عیراق
194 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد و باسیان لە بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتەكان كرد.
لە دیدارەكەدا، جەخت لە گرنگیی بەهێزكردنی سەقامگیری و هەماهەنگی و هاوكاری كرایەوە لەپێناوی جێبەجێكردنی خواست و پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و باشتركردنی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزارییەكان. لەو چوارچێوەیەدا سەرۆك كۆمار تیشكی خستەسەر بایەخی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور و یاسا، هەروەها پێویستیی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی بودجەی پەسەندكراو و یەكلاكردنەوەی دۆسێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دووپاتكردەوە.
سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم، گرنگیی بەردەوامبوونی دیدار و راوێژكردن لەنێوان هەردوولا لەسەر پرسە جێبایەخە هاوبەشەكان و یەكخستنی هەوڵی هێزە سیاسییەكان بۆ پشتیوانیكردنی حكومەت لە بەدیهێنانی كارنامەكەیدا، دووپاتكردەوە بەشێوەیەك كە سەروەریی عیراق بپارێزێت.

#سەرۆك كۆمار

بابەتە پەیوەندیدارەکان