ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکرد کە بە نیازی دەرهێنانی ئاسەوار بوون

10:46 - 2024-01-20
کوردستان
194 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە بە نیازی دۆزینەوە و دەرهێنانی ئاسەوار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی 18-1-2024 لە دوای چاودێریکردن و لێکۆڵینەوەی ورد، هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ناحیەی وارماوای خۆرهەڵاتی سلێمانی، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەواردا، بەنیازبوون بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنان بەکاریبهێنن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ئێستا تۆمەتباران بەمادەی 24ـی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بەردەوامە.

#ئاسایش

بابەتە پەیوەندیدارەکان