چامپیۆنس لیگی خانمان دەستپێدەكاتەوە

09:34 - 2024-01-23
وەرزش
146 جار خوێندراوەتەوە

سبەی چوار شەممە و دووسبەی پێنجشەممە، یارییەكانی جەولەی پێنجەمی چامپیۆنس لیگی خانمان دەكرێن، ئەم جەولەیە لە یارییەكان جەولەی پێش كۆتایی یارییەكانی قۆناغی گروپەكانە، یارییەكانیش بەمشێوەیە دەكرێن:

چوارشەممە 24/1/2024
*رۆما×بایرن مونشن   -گروپی سێیەم.
*پی ئێس جی×ئەیاكس-گروپی سێیەم
*هاكن × پاریس ئێف سی-               گروپی چوارەم.
*چێڵسی × ریاڵ مەدرید-                    گروپی چوارەم.
پێنجشەممە 25/1/2024
*بارسیلۆنا × ئینتراخت فرانكفۆرت- گروپی یەكەم.
*رۆسینگۆرد × بەنفیكا-گروپی یەكەم.
*سلاڤیا پراگ × بران -                   گروپی دووەم.
*بۆڵتن × لیۆن-   گروپی دووەم.
لەم خولەدا تەنیا یانەیەك كەلەم قۆناغەوە سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردبێت تیپی خانمانی یانەی بارسیلۆنایە كە لە هەرچوار یاریی پێشوویدا براوەبووە و تەنیا یانەی بەشدارە خاوەنی 12 خاڵ بێت، ئەم جەولەیەش لەیاریگای خۆیدا میوانداریی ئینتراخت فرانكفۆرت دەكات کەلە ئەڵمانیا 3-1 لێی بردۆتەوە.
شایانی باسە ریزبەندی هەر چوار گروپەكە بەرلە ئەنجامدانی ئەم یارییانەو پاش ئەوەی هەر تیپەی 4 یاریی كردووە، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

گروپی یەكەم
-1بارسیلۆنا   (12 خاڵ).
-2بەنفیكا      (7 خاڵ).
-3فرانكفۆرت   (4 خاڵ).
-4رۆسینگۆرد   (0 خاڵ).

گروپی دووەم
-1لیۆن            (10).   
-2بران        (7 خاڵ).
-3بۆڵتن       (4 خاڵ).
-4سلاڤیاپراگ(1 خاڵ).

گروپی سێیەم
-1ئەیاكس      (7خاڵ).
-2پی ئێس جی(6 خاڵ).
-3بایرن مونشن(5 خاڵ).
-4رۆما         (4 خاڵ).

گروپی چوارەم
-1چێڵسی           (8خاڵ).
-2هاكن            (7 خاڵ).
-3پاریس ئێف. سی(6 خاڵ).
-4ریاڵ مەدرید    (1 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان