باقر صاحب
له عه‌ره‌بییه‌وه: كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
زۆرێك له نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران، باسی ئێزابێل ئه‌له‌ندی چیللی، خاوه‌نی پڕفرۆش‌ترین رۆمانه‌كانی جیهانیان كردووه. باسی ئه‌ده‌به‌كه‌ی و ژیانیان كردووه و وه‌ك چالاكوانێكی ژن ناویان هێناوه. ئاماژه به‌وه دراوه هه‌ر له منداڵییه‌وه ته‌وه‌ری خه‌بات دژی پیاوسالاریی كه له‌جیهاندا باڵاده‌سته، له‌مدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه. ئه‌و كاته‌ی به‌چاوی خۆی بینیوویه‌تی باوكی، به سێ منداڵه‌وه دایكی به‌جێهێشتووه به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی هه‌بێت بۆ به‌خێوكردنیان، یه‌كێ له‌و سێ منداڵه‌یش ئه‌له‌ندی خۆی بووه كه له‌دایكبووی ساڵی (1942)ه.
ئه‌له‌ندی كه ته‌واو پێگه‌یشتووه و دوای چل ساڵ له نووسینی رۆمان، ئه‌م فێمینسته تێكۆشه‌ره دێرینه گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نه‌هێشتنی سیستمی پیاوسالاریی یان كۆتایی پێهێنانی باڵاده‌ستیی پیاو له كۆمه‌ڵگه‌دا، پێویستی به هه‌نگاوێكی فراوانه به مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی ریشه‌یی گه‌شه‌سه‌ندنی شارستانییه‌تێكی جیاواز. ئه‌له‌ندی له ئێستای ژیانیدا ئه‌و شارستانییه‌ته نابینێت هاتبێته‌دی. به بۆچوونی ئه‌و شۆڕشی ژنان وه‌ك هه‌موو شۆڕشه‌كانی دیكه، سه‌ره‌تاكه‌ی به تووڕه‌بوونێكی گه‌وره و هه‌ستكردن به زوڵمێكی تاقه‌ت پڕوكێن ده‌ستیپێكردووه و پێویستی به چاكسازیی گشتیی شته‌كان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌له‌ندی نووسه‌ر و رۆماننووسێكی جیهانیی كارامه‌یه، دامه‌زراوه‌یه‌كی ئینسانییشی دامه‌زراندووه بۆ پشتیوانیكردنی ژنان و ده‌ستگیرۆییان له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و ئابووریی سه‌ربه‌خۆ و پاراستنی ژن له توندوتیژیی. ته‌نانه‌ت ئه‌ركه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ی فراوانتر بووه و په‌لی كێشاوه بۆ هاوكارییكردنی په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی سنووری باشووری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
تێكۆشان له‌پێناوی فێمینزمدا و ره‌خنه‌ی توند له پیاوسالاری كه ساڵانێكه باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا كێشاوه، له رۆمانه‌كانی ئه‌له‌ندیدا به‌باشی وێناكراون. ره‌خنه‌گرێك ده‌ڵێت: ئه‌له‌ندی له یه‌كه‌م رۆمانییه‌وه كه ناوی (ماڵی جنۆكه‌كان)ه و ساڵی 1982 بڵاكراوه‌ته‌وه، ئه‌و چوار به‌رهه‌مه‌یشی كه رۆمان نیین و پێش دوا كتێبی كه‌وتوون له هه‌موویاندا به‌ته‌واوه‌تی سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌ی ژن بووه، وه‌ك چۆن به‌درێژایی ژیانی تا ده‌گات به ئه‌مڕۆ كه ته‌مه‌نی بووه به 78 ساڵ هێشتا هه‌ر گرنگی به ژن ده‌دات. وێڕای گۆڕانكارییه‌كانی رۆژگار و شوێنه‌كان و پیاوه‌كان، لێره‌دا وه‌ك نموونه باسی رۆمانی (ڤیولیتا) ده‌كه‌ین كه ساڵی 2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه. كاره‌كته‌ری خولیان نوێنه‌رایه‌تی پیاوسالاریی ده‌كات. ئه‌م كاره‌كته‌ره توندوتیژیی جه‌سته‌یی به‌رانبه‌ر به ڤیۆلیتای پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م خانمه خولیانی زۆر خۆشده‌وێت و دوو كوڕی ناشه‌رعیشی لێی هه‌یه. دوای تێپه‌ڕینی كات له لاوازیی كه‌سایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و پیاوه تێده‌گات كه ژیانی وێران كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ئاگاهاتنه‌وه دره‌نگ وه‌خته‌دا ئه‌م ژنه رێكخراوێكی تایبه‌ت به قوربانیانی توندوتیژیی داده‌مه‌زرێنێت و گرنگی به مافه‌كانی ژنان ده‌دات، له نێویشیاندا به‌رگریی له مافی ده‌نگدانی ژنان ده‌كات.
ژنانی رۆحی ئێزابێل ئه‌له‌ندی كێن؟
(نسا‌ء روحی) واته ژنانی رۆحم ده‌قێكی ئه‌له‌ندییه ساڵی پار (دار الاداب) بڵاویكرده‌وه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی. نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ی پێشكه‌ش كردووه به دایكی و پاولای كچی و لوری و ماڵ و نیكۆل و ته‌واوی ژنه ناوازه‌كانی ژیانی. خۆی ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌و ژنانه‌ی باسم كردوون رۆڵیان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وتی فێمینیزمدا كه چه‌مكێكی پێچه‌وانه‌ی پیاوسالارییه. كتێبه‌كه پڕه له تێڕامان،(نسا‌ء روحی) یه‌كێكه له‌و پێنج كتێبه‌ی كه رۆمان نین. كتێبه‌كه له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووه كه هیچ شتێك به‌یه‌كیانه‌وه نابه‌ستێت. به‌ڵكو هه‌ر بڕگه‌یه‌كیان ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. ره‌وشی ئێستای ژنان ئه‌و چه‌قه گشتییه‌یه كه په‌راوێزخراوه له گه‌رمه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و باڵاده‌ستیی هۆیه‌كانی راگه‌یانددا هه‌ر له‌م ده‌قه‌یدا ئه‌له‌ندی باسی بارودۆخی ژنان ده‌كات له رابردوودا.
له نووسینه‌كانیدا ئه‌له‌ندی دژی پیاوسالاری ده‌جه‌نگێت له پێناوی به‌رزراگرتنی پێگه‌ی ژن‌دا. ئه‌م خه‌باته فیمینستییه‌ی له سه‌ره‌تاكانی لاوێتییه‌وه ده‌ستپێكردووه و تا قۆناغی هه‌رزه‌كاری و به‌ساڵداچوونی درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌له‌ندی له دیدارێكیدا ده‌ڵێت: دایكم ئامۆژگاری ده‌كردم و ده‌یوت. تا وابیت هه‌رگیز هاوسه‌رێكت ده‌ست ناكه‌وێت. لێت تێبگات. ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی سه‌خت بوو بۆ من و ده‌یخستمه حاڵه‌تی نیگه‌رانییه‌وه، ئه‌گه‌ر بكه‌ومه ریزی دوور و درێژی قه‌یره‌كانه‌وه! به‌تایبه‌تی كه ده‌وترا نیشانه‌كانی قه‌یره‌یی له 25 ساڵییه‌وه ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌له‌ندی له‌ڕێی ده‌قی ژنانی رۆحمه‌وه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر روانینی ژنان سه‌باره‌ت به فێمینیزم. بۆ نموونه نوسیوویه‌تی: دایكم بیست ساڵ به‌رله من له‌دایكبووه، كات یارمه‌تیده‌ری نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی فێمینست بێت. به‌ڵام له چه‌مكی فێمینیزم تێگه‌یشتووه. له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌دڵ حه‌زی كردووه بچێته ریزی ئه‌و ره‌وته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له رووی تیۆرییه‌وه.
ئێزابێل ئه‌له‌ندی وه‌ك ئه‌سپێكی رام نه‌كراو
ئه‌له‌ندی له خه‌باته‌كه‌یدا وه‌ك ئه‌سپێكی رام نه‌كراو وایه. له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا هه‌یه. خۆی باسی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو تووڕه‌بوونه‌كه‌ی قۆناغی منداڵی به‌پێی تێپه‌ڕینی رۆژگار فێری ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌وه‌ی یه‌كجار پێیدا بكێشێت ئه‌م دووجار پێیدا ده‌كێشێته‌وه. له وه‌سفی شۆڕشی فێمینیزمدا ده‌ڵێت: فیمینیزم قووڵتر و ته‌مه‌ندرێژتره له شۆڕشی 1917ی روسیا. ئه‌م شۆڕشی ژنان به گرنگترین شۆڕشی سه‌ده‌ی بیست داده‌نێت. له پێناسه‌ی فێمینزمدا به‌م ئاسانكارییه باسی فێمینزم ده‌كات:
فێمینزم له نێوان رانه‌كاندا نییه به‌ڵكو له نێوان گوێیه‌كاندایه. هه‌ڵوێستێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی یاخیگه‌رانه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی پیاو.
رێگه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی ئینسانی و روانینی بۆ جیهان. گره‌وه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریی و تێكۆشانه له‌پێناوی رزگاركردنی ژن‌دا. ئه‌م پێناسه‌یه‌ی ئه‌له‌ندی پێناسه‌یه‌كی شاعیرانه‌یه به زمانێكی په‌خشان ئامێز.
وێستگه‌یه‌كی دی ئه‌له‌ندی له خه‌باته‌كه‌یدا وه‌ك فیمینست، كاركردنییه‌تی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له گۆڤاری (پاوڵا)دا كه گۆڤارێكی ژنانه‌ی فێمینزمییه.
به بۆچوونی ئه‌له‌ندی،له‌وانه‌یه یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌ركی گۆڕینی جیهانی جیهان ، ئه‌م خه‌باته بێت له‌پێناوی ژناندا. ئه‌م نووسه‌ره ژنه ده‌ڵێت:
تێكۆشانه‌كه‌مان نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه كه‌چی تا ئێستا ئامانجه‌كانی به‌دینه‌هاتوون. خۆم و هاوڕێكانم بووین به پیرێژن، ئه‌له‌ندی به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له پیربوونی بكات ده‌ڵێت: شانازیی به پیربوونمه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌م نووسه‌ره‌ی خۆی له‌پشت ماسكی پاڵه‌وانی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه شاردۆته‌وه هێشتا به‌رده‌وامه له نووسین و له كتێبه‌كانیدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه ئایا خۆی و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی چ جیهانێك ده‌خوازن؟
ئێزابێل ئه‌له‌ندی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: جیهانێكی جوانمان ده‌وێت، جوانی به پێی پێوه‌ره هه‌ستییه‌كان نا، به‌ڵكو جوانییه‌ك كه به رۆح دركی پێبكرێت. شارستانیه‌تێكی هاوسه‌نگمان ده‌وێت،له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی مرۆڤ له‌یه‌كتر و رێزگرتن له ژینگه به هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانییه‌وه،بنیات نرابێت.
ئه‌له‌ندی پێی وایه ئه‌وان ئه‌فسوونگه‌ره باشه‌كانن، ئه‌وه‌ی ده‌یخوازن خه‌یاڵ نییه به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كه ده‌كرێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێی بكه‌ین.
ژنانی رۆحم كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌له‌ندی ده‌توانرێت له چوارچێوه‌ی كتێبی بیره‌وه‌ری و نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌دا دابنرێت. به‌ر له‌م كتێبه‌ش ساڵی 2003 كتێبی (بلد المخترع) و ساڵی 2008 (حصاد الا‌یام)ی بڵاوكردۆته‌وه كه هه‌ردوو كتێبه‌كه و دوو رۆمانیشی به ناوی (پاولا) 2018 و (ڤیولیتا)، له هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یدا ئه‌له‌ندی هه‌ندی لایه‌نی ژیانی تایبه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی باسكردووه.
سه‌رچاوه : الصباح الثقافی