چین داوا دەکات رێڕەوە بازرگانییەکان لە دەریاری سوور پارێزراو بێت

05:37 - 2024-01-26
جیهان
131 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی رۆیتەرز لە زاری ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ئێرانەوە، رایگەیاند: حکومەتی چین داوای لە ئێران کردووە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی لە ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی رێڕەوی ئاوی دەریای سوور بگێڕێت.
هاوکات حکومەتی چین ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە، کاریگەری بۆ سەر رەوتی بازاڕ و بازرگانی جیهان دەبێت. هەروەها بە هۆی نزیکی و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و حوسییەکانەوە، چین داوایکردووە چاوپۆشی لە کەشتییە چینییەکان بکرێت.
دوای دروستبوونی گرژییەکانی غەزە لەنێوان گروپی حەماس و حکومەتی ئیسرائیل، حوسییەکانی یەمەن وەک کارتێکی فشار، کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج. بەو شێوەیەش کاریگەری گەورەیان لەسەر رەوتی بازرگانی جیهانی دروست کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان