سەرۆک بافڵ پێشوازی لە کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم دەکات

02:07 - 2024-01-27
کوردستان
156 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکارییەکان کردەوە بەشێوەیەک لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا بێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، پەرۆشی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ئەو کێشانەین کە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیریی دەبات و هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکەن، دەبێت هەموو لایەک لە خەمی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان