ھەڤاڵ سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی
ھەڤاڵانی لیژنەی سەرپەرشتی دیدار
سڵاو
دیداری یەكێتی هەنگاوێكی نوێی كاركردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ستراتیژ و دید و سیاسەتی یەكێتییەكەی مام لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا. شێوازێكی نوێی خەباتی رێكخراوەیی ھێنایە ئارا و سروشتی كارێکی جدی و هەنگاوێكی بەرجەستە بوو بۆ نوێبوونەوە و چاكسازی. بۆیە بە ناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبەكەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەم دیدارە لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئێوەی بەڕێز و هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی و ئەو هەڤاڵانەی بەشداری دیدارەكانیان كردووە لە شارەكاندا و لە دیداری گشتیشدا دەكەین.
بەو هیوایەی راسپاردەكانی دیدار ببێتە بناغەی ستراتیژ و سیاسەتی نوێی یەكێتی و هەموو جومگەكانی حزب بگرێتەوە، تاوەكو باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.
دووبارە پیرۆزە.
مەكتەبی رێكخستن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان