شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: دیداری یەکێتی دۆزینەوەی میکانیزمە بۆ چارەسەری کێشەکان

02:08 - 2022-05-30
کوردستان
898 جار خوێندراوەتەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: دیداری یەکێتی دۆزینەوەی میکانیزمە بۆ چارەسەری کێشەکان
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دیداری یەکێتی تازەگەریی و نوێگەرییە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەرخەری ئەوەیە کە یەکێتی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ جەماوەر.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لیژنەکانی دیداری یەکێتی لە کاتی کۆبوونەوەدا بەسەرکردەوە و رایگەیاند، بەزۆری کێشەی حزبەکان ئەوەبووە کە وردەوردە دوورکەوتوونەتەوە لە خەڵک و جەماوەری خۆیان، بەڵام دیداری یەکێتی دەبێتە ھۆی بەشداریپێکردنی ھاووڵاتییان لە بڕیارەکاندا.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، دیداری یەکێتی بەشداربوونە لە دۆزینەوەی میکانیزمدا، زۆر دڵخۆشم و ئومێدم ھەیە.
لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، ١٤ لیژنە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێکتەر و کەرتە جیاوازەکان دەکەن، تێبینی و پێشنیار و رەخنەکان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی داڕشتنەوەی نوێ بۆ کارکردنی یەکێتی.

#دیداری یەکێتی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان