شه‌هید ئه‌سعه‌د حه‌مه‌د حه‌سه‌ن حه‌مه‌د ناسراو به ئه‌سعه‌د ئاوماڵی، له دایكبووی ساڵی 1949ی گوندی ئاوماڵی ناحیه‌ی سێگردكان.
ساڵی 1972 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی- (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان)ه‌وه، له رێگه‌ی شه‌هید عه‌لی ساڵحه‌وه رێكخراوه و هه‌رئه‌ویش لێپرسراوی بووه له رێكخستن له لیژنه‌ی جوتیارانی رێكخراوی (گۆرقه‌ره‌ج).
ساڵی 1977 بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی هه‌شتی هه‌ولێر و ساڵی 1982 گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی دووی كه‌ركوك.
له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی ده‌یان چالاكی كردووه.
شه‌هید ئه‌سعه‌د شه‌شه‌مین پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ بوو له سنووری ته‌قته‌ق، ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی به ژماره كه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی شه‌هید عه‌لی ساڵح بازووی خه‌بات و تێكۆشانیان لێ هەڵماڵی بوو و بناغه‌ی به‌ره‌نگارییان داڕشت كه شه‌هید ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگانه.
له درێژه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له چه‌ند شوێنێك خه‌باتی كردووه و له‌هه‌ر شوێنێكیش بووبێت رۆڵی خۆی گێڕاوه، ماوه‌یه‌كیش له ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید رێباز بووه.
له ماوه‌ی گفتوگۆی نێوان شۆڕش و ده‌وڵه‌تی عیراق (كۆتایی 1983- سه‌ره‌تای 1985) له پشوودابووه له گونده‌كه‌ی خۆی و به‌شداریی هیچ ئه‌ركێكی پێشمه‌رگانه و رێكخستنی نه‌كردووه، دوای تێكچوونه‌وه‌ی گفتوگۆ درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی داوه و ساڵی 1986 گوازراوه‌ته‌وه بۆ ده‌سته‌كه‌ی شه‌هید مه‌لا عه‌زیز به‌رده‌سپی له مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر تا ساڵی 1988، به‌داخه‌وه له‌و ساڵه‌دا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستگیر و شوێن‌بزر كرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك