رێژەی تووشبوون بە ئایدز لە عیراق زیادی کردووە

03:23 - 2024-05-05
عیراق
77 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا، تابێ زیاد دەکات و زۆریی ژمارەی تووشبووان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە.
لەو بارەیەوە د. ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند:دوو هەزار و  638 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز لە عیراق تۆمارکراوە.
هەروەها وتیشی:  لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، تاکو ئێستا 470 کەسیش بە ئایدز مردوون.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، چەند منداڵێکی تازە لەدایکبوو، لە رێی دایکیانەوە یان لە رێی گواستنەوەی خوێنەوە نەخۆشییەکەیان بۆ گوازراوەتەوە و ئێستا تووشبووی ئایدزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان