عەمید مەنسورعەلی، سکرتێری لیژنەی نیشتمانی ھێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراقە ئاماژەی بەوەکردووە، پۆبجی و ژمارەیەک یاری تری ئەلیکترۆنی بوونەتە ھۆکارێک بۆ بردنەوەی دەرەوەی ساڵانە ملیارێک دۆلار، جگە لەوەش ھاندان بۆ توندوتیژی و بەکارھێنانی چەکیان تێدایە ئەوەش مەترسییە لەسەر ئاسایشی وڵات.
باسی لەوەشکردووە، هەربۆیە لیژنەکەیان لەگەڵ دەستەی راگەیاندنی عیراق کار دەکات بۆ قەدەغەکردن و کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئەو یارییانە یان دانانی رێکارێک کە نەبێتەھۆی تێکدانی ھەڵسوکەوتی گەنجان و ھاندانیان بۆ توندوتیژی.