راگه‌يه‌نراوی دەستبەکاربوونی كۆميته‌ى جێبەجێکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگه‌

07:55 - 2024-01-30
کوردستان
368 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مهريكا و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م راگه‌يه‌نراوه‌يان بڵاوكرده‌وه‌:
به‌رپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عیراق، 29ی کانوونی دووەمی 2024، کۆبوونەوەی كۆميته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریيان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر سازکرد.
کۆبوونەوه‌كه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ بوو كه‌ له‌ پڕۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا به‌ديهاتوون‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا کە ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە.
كۆميته‌كه‌ ئه‌و پێشکەوتنانەى خسته‌ڕوو کە بۆ چاکسازیی له‌ هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو رێکەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه‌ بتوانێت تێکشکاندنی یەکجاره‌كیی داعش مسۆگه‌ر بكات.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامي هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە 2022 دا هاتووە. وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگيرى لە گەلی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عیراقێکی به‌هێز و سه‌قامگير و خاوەن سەروەری.

#پێشمەرگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان