Hama gallery هیوایەكی نوێی شێوەكارییە

09:27 - 2022-06-01
دووتوێ
872 جار خوێندراوەتەوە

وشیار سەعید- هۆڵندا

بەردەوام ئێمە بڕوامان بەوە هەبووە كە گەلەری شوێنێكە هونەرو هاوڵاتی بێ هیچ سنورێك پێكەوە دەگەیەنێت، گەلەرییەكە هەوڵی پیشاندانی ئەو جیهانە هونەرییە كە دوای هەر كارێكی هونەریی هونەرمەندان ئەنجام دەدەن، گەلەرییەكە لەچوارچێوەی ستودیۆ، یان ماڵەكانیان بهێنیتە دەرەوە تا پردێك درووست بكات لەنێوان بینەران و كارە هونەرییەكاندا.
ئەم گەلەرییە لەو ماوە كەمەی تەمەنیدا توانیوێتی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ ئەو كەسانەدا درووست بكات كە خوازیاری كڕینی كاری هونەریان هەیەو كۆی دەكەنەوە كە لە ئەوروپادا ئەو دیاردەیە مێژوویەكی دووروودرێژی هەیە كە پێیان دەوترێت Art Collectors ئەم كەسانە زوربەیان باری داراییان باشترەو هونەر دەبێتە خولیای گەورەیان كە كاری هونەری زۆر بكڕن، بەشێكی پەیوەندی بە خۆشەویستی هونەرەوە هەیە، بەشێكی تریش كە خاڵێكی گرنگە لە جیهان هونەریی ئێستادا ئەوەیە كە ئەم كەسانە توانای بەرزو نزمی كاری هونەرمەنداندا بكەن تا دەكاتە ئەوەی ناوی هونەرمەندێك زۆر گەورە بكەن و هونەرمەندانیش پێویستیان بەم جۆرە كەسانە هەیە بۆ ئەوەی بتوانن باری ژیان و ئاستی هونەرییان بگۆڕدرێت.

گەلەری Hamaبۆتە بەشێك لە درووستكردن ئەم جۆرە پەیوەندییە، جۆرێكی كە بۆ گەلەرییەكە خاڵێكی ئێجگار گرنگە ئەوەیە ئەو هونەرمەندانەی خەریكی درووستكردنی ستایلێكی نوێ و خوازیاری تاقیكردنەوەی نوێن لە هونەردا، لەم گەلەریەدا جێیان دەبێتەوە، گەلەرییەكە هەنگاوێكی تازەی ناوە لەو كارە هونەریانەی لێرەدا نمایش دەكرێت و بینەر دەتوانێا ببێتە بەشداربووی جۆری جیاوازی كارو بیری جیاوازی كلتوری جیاوازی هونەرمەندان كە ئەوە رێگەیەكی تەندرووستە هونەرمەندان بتوانن پەیامەكانیان لە رێگەی  ستایلی نوێوە بە ئامادەبوان ببەخشن.
خاوەنی ئەم گەلەرییە (نینا حەمە) لە رێگەی هەردوو خاڵەكانییەوە (د. رێبوار سەعید- وشیار سەعید) بۆ یەكەمینجار بە هونەر ئاشنابووە، نینا لە كوردستان لەدایكبووەو لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە هۆڵندا دەژی، هەر لە منداڵییەوە بە بۆنەی خاڵییەوە سەدانی پیشانگەو بینینی ستودیۆی جیاوازی كردووە هەر لە كردنەوەی هەر پیشانگەیەكی خاڵیدا ئامادەبووە، هەر لەو كاتەوە بۆ نیناش هونەر بووە بەو رێگا گەشەی لە چاوی ئەمدا بەنرخترینە، نینا لەدوای خوێندنی هونەر بڕیاری درووستكردنی گەلەرییەكیدا تا بتوانێت لەو رێگایەوە ببێتە یەكێك كە هونەری نوێی هونەرمەندە گەنجەكان لە ئاستێكی نەبینراودا نمایش بكات.
گەلەری Hama لەساڵی  2020 كرایەوەو و تا ئێستا چەندین پیشانگەی تایبەت و هاوبەشی كردۆتەوەو ئەمساڵیش گەلەرییەكە بەشدار بوو لە (Kunst Rai) وەك گەلەرییەك لە هۆڵندا كە بە گەورەترین بۆرسەی هونەری دادەنرێت.

#تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان