كوڕاسەی شێوەكاران، دنیایەك لە ئەرشیف ئاری بابان بە نموونە

09:53 - 2022-06-01
دووتوێ
736 جار خوێندراوەتەوە

تابلۆ

یەكێك لە بناغەكانی مانەوەی میللەتان بە زیندوێتی ئەو سامانە ئەرشیفییە گرنگ و پڕ بایەخەیە كە رۆڵەكانی بەدرێژایی تەمەنیان كاریان بۆ كردووەو لە فەوتان پاراستیویانەو دواتریش بۆتە شانازییەكی مەزنی ئەو نەتەوەیە، دیارە بواری هونەرەو بەتایبەت هونەریی شێوەكاریی بەدەر نەبووە لەو سامانە گرنگ و بەرچاوەی كە نەتەوەكان شانازیان پێوەكردووەو بەشێوازی جیاواز كاریان بۆ ئەو ئەرشیفە كردووە، چ وەكو كتێبی لێكۆڵینەوەی هونەری، یاخود درووستكردنی كوراسەی تایبەت بە شێوەكاران بەشێوازی و ئەندازەو چاپی جیاواز تاكو بە نەوە جیاوازەكانی ناو وڵاتەكەی خۆیانی ئاشنا بكەن، لەهەمانكاتدا بۆ جیهان و بڵێن ئێمە خاوەنی ئەو مێژووە شێوەكارییەن كە ئەم هونەرمەندە یەكێكە لە شانازییەكان.
لەباشوری كوردستانیش بەهەمانشێوە هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێی ئەو كاركردنە ئەرشیفییە هونەرییە لەساڵی 2010 وە دەستیپێكردو كوڕاسەی شێوەكاری كۆچكردوو (بەدیع باباجان) بووە یەكەمین كوڕاسەی شێوەكار لە مێژوویی چاپەمەنی هونەریی ئەرشیفی لە باشوری كوردستاندا، دواتریش كۆمەڵێك هەوڵی دڵسۆزانەی تر هاتە بوونەوە كە دواترینیان كوڕاسەی شێوەكاری كۆچكردوو (ئاری بابان) بوو كە لەلایەن (بەختیار سەعید)ەوە ئامادەكرابوو، دامەزراوەی كەریمی ئەلەكە بە سۆنسەری (د. تەها رەسوڵ) چاپكراوەو دەبێتە 16 هەمین چاپكراوی هونەریی ئەم نووسەرە هونەرییەو لەم هەوڵەدا كۆمەڵێك بابەتی جیاواز لەسەر كاری هونەری ئاری بابان و بیرەوەریی و بواری زانستی كتێبخانە كە هونەرمەندە دەرچووی ئەو بوارە بووە كە چەندین كەس بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بابەتیان نووسبوو كە لەدووتوێی ئەم كوراسەیەدا كۆكرابوونەوە كە دەكرێت هەركەسێك بیەوێت لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم هونەرمەندە بكات هێندە بەس بێت بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاریی كە تێدا كۆكراوەتەوە.

كوڕاسەی ئاری بابان پێكهاتووە لە:

- سەرەتایەك- بەختیار سەعید
- لەساڵرۆژی مەرگی جەرگبڕی ئاری باباندا- محەمەد حەمە سالەح تۆفیق
- یادی یەكەم ساڵرۆژی كۆچی دوایی هاوڕێی تەمەنم ئاری بابان- چیمەن ئیسماعیل
- هونەرمەند ئاری بابان- د. بەیان مانی
- ئاری بابان، پیاوێكی گەورە بەتامی منداڵ- زاهیر عەبە رەش
- ئاری بابان و سریالی سیحری- بەختیار سەعید
ئاری بابان، هونەرمەندێكی هەست ناسك، خاوەن ستایل- محەمەد فەتاح
ئاری بابان لەنێوان هونەرو باوەڕدا بەیادی رۆژانی پێكەوە بوون- لەتیف فاتیج فەرەج
- شێوەكاری ئاری بابان، سمبولێكی زیندوویی شێوەكاریی- ئاشتی گەرمیانی
- ساڵگەشتت كەی كۆتایی دێت- هیوا رەش
- لە ساڵیادی ئاری بابان-دا- كاروان كابان
- كتێب و كتێبخانە كردبویتە هاوڕێ- یاسین قادر بەرزنجی
- سڵاو لە رۆحی پاك و بێگەردی ئاری بابان- سیروان عومەر
- بۆ ئاری بابان- شاهۆ عوسمان
- هونەرمەندی كورد ئاری بابان- فەلاح عومەر شوان
- هونەرمەند ئاری بابان، لە كوچەو كۆڵانەكانی یادەوەرییەكانمدا- سەلاح حەمە ئەمین
- پەڕەموچی شكا- سەركۆ جاف
- ئاری بابان لە ئاسمانێكی روتەڵدا- سایتی گەلاوێژ
- چەند دێڕێك بۆ ئاری بابان- محەمەد پیران
- مرۆڤی رەق هەڵهاتوو، رامانێك لە هونەری ئاری بابان- تاریق كارێزی
- دیدارێك- سازدانی كامەران سوبحان
- مرۆڤێك لە جوانی- سەعدوڵلا نوری
- پەیڤێك بۆ هونەرمەندێكی مەزن- بەرزان عەباس ئەلبەدری
- ئاری شێوەكارێكی مرۆڤ دۆست و ناسكتر لە پەپولەیەكی باڵ رەنگین- حوسین كاكەیی
- بای ئەجەل هات و دەفتەری ژینی دڕیم تاكو دوێنێ خونچە گوڵ بووم ئەمرۆ بە ناحەق هەڵوەریم- سەباح موسا عەلی
- لەیادی ئاری بابان-دا- سەباح محەمەد حەسەن
- أری بابان من رواد الفن التشكیلی 
فی كردستان العراق- غریب ملا زلال
- حوار مع أری بابان- حسین علی
- أری بابان للصورە تاثیراكبر علی عالم الطفولە- دنیا الوطن

#تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان