حکومەتی ئەمریکا بە مەرج فڕۆکەی جەنگی دەفرۆشێتە تورکیا

12:33 - 2024-02-01
جیهان
166 جار خوێندراوەتەوە

ساڵانێکە حکومەتی تورکیا لە دانوستاندایە بۆ ئەوەی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و ئێف 32 لە ئەمریکا بکڕێت بەڵام تاکو ئێستا شکستی هێناوە و نەیتوانیوە ئەو فڕۆکانە دەستەبەر بکات.
هاوکات حکومەتی ئەمریکا ژمارەیەک مەرجی سیاسی و سەربازی لەبەردەم تورکیادا داناوە بۆ ئەوەی ئەو فڕۆکانەی پێ بفرۆشێت.
رەزامەندی تورکیا لەبەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) یەکێک بوو لە مەرجە سەرەکییەکان و دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا رەزامەندی دا، بڕیار درا ئەمریکا فڕۆکەی ئێف 16 بفرۆشیتە تورکیا.
بەڵام لەبەرامبەر فڕۆکەی ئێف 32 ئەمریکا خوازیارە تورکیا پشت بکاتە سیستەمی ئێس 400 ی روسیا و ئاراستەی سەربازی و سیاسی ئەنقەرە بەرەو ئەوروپا و ئەمریکا بگۆڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان