سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سیاسیەتی ئیدارەی بایدن بەرامبەر ئێران سەرکەوتوو نەبووە و زیان بە جیھان دەگەیەنێت.
مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئیدارەی بایدن ھەست بەوە بکات کە ستراتیجیەتەکەیان بەرامبەر ئێران سەرکەوتوو نەبووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو لەناوچون دەبات و زیان بە سەقامگیری ھەرێمی دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەمریکا دژی ھەر ھەوڵێک بوەستێتەوە کە زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت و وەڵامی ھەڕەشە و مەترسیەکان دژی ھاوپەیمانەکانیشی بدرێتەوە.
وتیشی، ئێستا کاتی ئەوەیە کە بایدن خەبەری بێتەوە و ھەست بەوە بکات سیاسەتەکەی بەرامبەر ئێران شکستی ھێناوە و لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ەوە زیاتر لە 160 ھێرش کراوەتەسەر بنکە سەربازی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.