مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ له سنووری باڵه‌كایه‌تی رۆڵی گه‌وره‌و گرنگیان بینی له سه‌رپێكه‌وتنی شۆڕش و گه‌شه‌كردنی، خه‌ڵكی ناوچەكه‌ش به‌گشتی دۆستی شۆڕش و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، جوامێر و تێكۆشه‌ری زۆر به ویقاریان تێدا هه‌ڵكه‌وت.
به‌گشتی خه‌ڵکی ناوچه‌ی باڵه‌كاتی بوونه پاڵپشت و مه‌ئوای شۆڕشی نوێ، جگه له‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان چه‌كی مه‌ردایه‌تییان كرده شان، ماڵه‌كانیشیان بووه جێگه و پێگه‌ی مانه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ، له ئازایه‌تی و خۆڕاگری‌دا، له به‌رخودان و دڵسۆزی و چاونه‌ترسیان ببوونه جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و به‌تایبه‌تیش جه‌نابی مام.
ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگه‌وازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش و جۆشدانه‌وه‌ی كووره‌ی خه‌بات، بوون به به‌شێك له‌و بانگه‌وازه و رێگه‌ی كوردایه‌تییان گرته به‌ر.
زۆرجار كه سه‌روه‌رییه‌كانی شۆڕشی نوێ ده‌خوێنینه‌وه، باڵه‌كایه‌تی و تێكۆشه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكی زۆری روپه‌ڕی سه‌رچاوه‌كان داده‌پۆشن و ده‌بینین خه‌بات له‌وێوه ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزی نواندووه، له قه‌ندیلی سه‌ركه‌شه‌وه، له‌و قه‌ندیله‌ی قادر خه‌باتی ره‌حمه‌تی بن به‌رد و چیا‌و دۆڵ نه‌ما باسی شۆڕشی نوێی تیا نه‌كات و پارتیزانی و كۆڵنه‌دانی كرده چرای خه‌بات تا هه‌ره‌سی شۆڕشی پێشوو بكاته جارێكی دیكه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆڕش.
یه‌كێك له‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئازایانه‌ی ئه‌وێ رۆژێی ئه‌و ناوچه‌یه كه باكی به برسیه‌تی و ماندووبوون و هیلاكی و سه‌رماو مه‌ترسییه‌كان نه‌دا، كه به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس وه‌ستایه‌وه و ملی بۆ ملهوڕییه‌كانی داگیرکەر نه‌دا، فه‌رمانده (حه‌سه‌ن بۆڵی) بوو.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی كه هه‌رگیز له‌شه‌ڕدا شكستی نه‌بینیوه، ئه‌و جوامێره‌ی رژێم لێ تۆقیبوو. له قه‌ندیل و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ژماره‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێز بوو، دیار و ئازا‌و قاره‌مان بوو، به ئازایه‌تی و جوامێریی خۆی زۆربه‌ی پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی بڕی و به ماوه‌یه‌كی كه‌م له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش گه‌یشته پله‌ی فه‌رمانده‌ی هه‌رێم.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی كورت بوو، له رۆژی 18/12/1980 شه‌هید كرا و گه‌یشته كاروانی هه‌میشه نه‌مران.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د سلێمان حه‌مه‌د ناسراو به حه‌سه‌ن بۆڵی، له دایكبووی ساڵی 1938ی گوندی ئێندزه، ساڵی 1968 بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول له هێزی باڵه‌ك، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیار و ئازای سنووره‌كه بووه.
له نسكۆی 1975دا ده‌ستگیركراوه و تا ساڵی 1976 زیندانی بووه، هه‌مان ساڵ دوای ئازادبوونی په‌یوه‌ندی كردووه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێوه و ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی بووه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و چونه‌ترس بووه وه چه‌ندین پله‌ی فه‌رمانده‌یكردنی بڕیوه.
دواتر كه بزوتنه‌وه جیابۆوه و حزبی سۆسیالیستیان پێكهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه درێژه‌ی به خه‌باتدا و كرایه فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی 14ی حزبه‌كه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداریی چه‌ند چالاكییه‌كی كردووه، له‌وانه: كه‌ڵه‌كی باڵه‌یان، شه‌ڕی گابیریس، داستانی سماقوڵی.
رۆژی 18/12/1980 له نه‌به‌ردییه‌كدا له گوندی وه‌رتێ، شه‌هید كرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك