پارێزگاری هەڵەبجە: دەمانەوێت لە شەش مانگدا بە قەزابوونی خورماڵ بەچاوی خۆمان ببینین

02:39 - 2024-02-05
کوردستان
371 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە مانگی 8ی پارەوە، فەرمانی بەقەزابوونی خورماڵ دەرچووە، بەڵام پێویستە رێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم و هەموو هێزە سیاسییەکان پشتگیری بە قەزابوونی خورماڵ دەکەن و ئەوەی ماوە ئەوەیە کە رێکارە یاساییەکانی بگیرێتە بەر، کە ئەویش  پێویستی بودجەی تایبەت هەیە".
پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی، "پێویستە چەندین فەرمانگە لە خورماڵدا بکرێتەوە و 300 تا 500 کەسی بە گرێبەست بۆ دابمەزرێنرێت، ئەمەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆسەکەی دواخستووە، بەڵام هیوادارین نەگاتە شەش مانگی داهاتوو، بە قەزابوونی خورماڵ بەچاوی خۆمان ببینین".

#هەڵەبجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان