یارییەكانیان بەرەو كۆتایی دەچن

10:59 - 2024-02-06
وەرزش
123 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو پاڵەوانێتیی جامی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دوا هەنگاوەكانیان دەنێن و یارییەكانیان بەرەوە كۆتایی دەچن.
ئێستا یارییەكانی هەردوو پاڵەوانێتییەكە پێیان ناوەتە قۆناغی چوار هەڵبژاردە و چوارگۆشەی زێڕینەوە، لە هەردوو پاڵەوانێتییەكەدا چوار هەڵبژاردە توانیویانە قۆناغی 8 هەڵبژاردە ببڕن و بگەنە ئەم قۆناغە هەستیارە، ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوار شەممە یارییەكانی ئەم قۆناغەش دەستپێدەكەن و دوو هەڵبژاردەی یاریی كۆتایی دەردەكەون و یارییەكانیش بەمشێوەیەن:

جامی وڵاتانی ئاسیا
یارییەكانی پێش كۆتایی
سێشەممە 6/2/2024

*ئوردون × كۆریای باشوور - سەعات 6 لە یاریگای ئەحەمەد بن عەلی.
چوار شەممە 7/2/2024
*ئێران × قەتەر - سەعات 6 لە یاریگای ئەلسومامە.
*براوەكانی ئەو دوو یارییە رۆژی  شەممە 10/2/2024 سەعات 6 - ی ئێوارە لە یاریگای لۆسێل یاریی كۆتایی دەكەن.

جامی وڵاتانی ئەفریقا
چوار شەممە 7/2/2024
نایجیریا × باشووری ئەفریقا - سەعات 8 ی شەو لە یاریگای ئەلسەلام.
*كۆماری كۆنگۆ × كۆتدیڤوار – سەعا 11 ی شەو لە یاریگای حەسەن واتارا. 
شەممە 10/2/2024
*دۆڕاوەكانی ئەو دوو یارییە لە یاریگای فیلیكس هۆفیت، سەعات 11 ی شەو لەسەر پلەكانی سێیەم و چوارەم یاریی دەكەن.
یەكشەممە 11/2/2024
*براوەكانیش لە یاریگای حەسەن واتارا سەعات 11 ی شەو یاریی كۆتایی دەكەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان