پاش 11 ساڵ واز لە تیپەكەی دەهێنێت

11:25 - 2024-02-06
وەرزش
213 جار خوێندراوەتەوە

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و شۆفێری تیپی مارسیدیس، كە ماوەی 11 ساڵە شۆفێری تیپی مارسیدیسە، بڕیاریداوە تەنیا ئەمساڵ لەگەڵ تیپەكەی بەردەوامبێت و ساڵی ئایندە 2025 بچێتە تیپی فیراری.
هامیڵتۆن لەساڵی 2013 – ەوە چۆتە تیپی مارسیدیس، لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2020 شەش جار (2014 و 2015 و 2017 و 2018 و 2019 و 2020) لەگەڵ ئەم تیپە پاڵەوانی جیهان بووە.
ئەم شۆفێرە بەریتانییەی فۆرمۆلا وەن، ساڵی 1980 لە نزیك لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایكبووە،  یەكەم شۆفێری رەشپێستە بتوانێت نازناوی پاڵەوانی فۆرمۆلا وەن دەستەبەر بكات، ساڵی 2007  بەشداریی یەكەم پاڵەوانێتی كردووە، یەكەمجاریش لە تیپی ماكلارینەوە هاتۆتە جیهانی ئەم وەرزشە گرنگەی جیهانەوە و ساڵی 2008 توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی ئەوساڵەی فۆرمۆلا وەن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان