ئاكار نه‌جم
دیـــمیتــری شــــۆســتاكـۆڤیتش «Dmitri Shostakovich «هونه‌رمه‌ندی ناوداری روسی، به یه‌كێ له ناوداترین موزیكژه‌نه‌كانی روسیا و جیهان داده‌نرێ. ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه‌وته سه‌رده‌مێكی ئاڵۆز و پڕ له شه‌ڕوشۆڕه‌وه، كوڕی سه‌رده‌می قه‌یسه‌ر بوو، پاشان به‌هۆی جه‌ور و سته‌می قه‌یسه‌ره‌وه شۆڕشی ئۆكۆتبه‌ر به‌رپابوو، دیمیتریش وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌ریی ئه‌و شۆڕشه‌ی له‌سه‌ربووه، به‌شێكی زۆری هونه‌ره‌كه‌ی له خزمه‌تی ئه‌و شۆڕشه‌دابووه. به جۆرێك كه له سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌ی له دوای روخانی قه‌یسه‌ره‌وه دروست بوو په‌ره‌ی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی داوه. سۆڤیه‌تی گه‌وره بۆ ئه‌و هێلانه‌یه‌ك بووه توانیوێتی به‌هێوری داهێنانی خۆی بكات. شه‌ڕی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیای نازیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌بووه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه.
دیمیتری هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به‌توانابووه، هێز و متمانه به‌خۆبوون وای كرد ئه‌م هونه‌رمه‌نده بتوانێ داهێنان له هونه‌ری موزیكدا بكات. هونه‌ری ئه‌م پیاوه گوزارشته له چیرۆكی هه‌ڵچوونی مرۆڤی هاوچه‌رخ. به‌شی زۆری به‌رهه‌مه موزیكییه‌كانی په‌یوه‌ست بووه به رووداوه مێژووییه‌كانه‌وه، كه له وڵاته‌كه‌یدا روویداوه. یه‌كێك له‌وانه سه‌مفۆنیای یانزه، یه‌كێكی دیكه له‌و كارانه‌ی سه‌مفۆنیای ئیعدامكردنی ستیبان رازین بووه، هه‌روه‌ها سه‌مفۆنیای لینینگراد. به‌گشتی هونه‌ری ئه‌م پیاوه هونه‌رێك بووه له‌ناو ئه‌و رووداوه مێژوویانه‌دا خولاوه‌ته‌وه. گوزارشت بوون له‌و رووداوانه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا روویانداوه. كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سه‌مفۆنیادا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی هه‌بووه له‌وانه دانانی پارچه موزیك بۆ گۆرانی به كۆرس و چوارینه و كۆنشێرتۆ و ئۆپێرا. هاوكات له پاڵ ئه‌وه‌دا موزیكی بۆ فیلمی سینه‌مایی و شانۆگه‌رییه‌كان داناوه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه موزیكییانه‌یدا چیرۆكێكی ده‌روونی هه‌یه. گرنگترین به‌رهه‌می سه‌مفۆنیای لینینگراده كه زۆر به خێرایی ناوبانگی ده‌ركرد و گه‌یشته لووتكه.
دیمیتری شۆستاكۆڤیچ موزیكژه‌ن و دانه‌ری روسی ساڵی 1906 له شاری سان‌پترسبورگ له‌دایكبووه. منداڵی خێزانێكی خوێنده‌واره، ره‌گ و ریشه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بیلاروسیا و پۆڵه‌ندایه. بنه‌ماڵه‌كه‌یان له فیلنۆ رۆژئاوای روسیاوه چوونه‌ته سیبیریا بۆ به‌شداریكردن له راپه‌ڕین له دژی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر له لیتوانیا و پۆڵه‌ندا له ساڵی 1830. بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌و خێزانانه بوون كه دژی حوكمی قه‌یسه‌ربووه. باوكی ئه‌ندازیاربووه و دایكی پیانۆژه‌ن بووه. دیمتری یه‌كه‌م وانه‌ی موزیكی له‌سه‌ر ده‌ستی دایكی وه‌رگرتووه كه پیانۆژه‌نێكی به‌ناوبانگ و به‌توانابووه. له ساڵی 1915 دیمیتری چووه‌ته قوتابخانه‌ی بازرگانی له سان پترسبۆرگ، هه‌ر له‌و كاته‌وه بڕیاری داوه موزیك بژه‌نێ. په‌ره‌ی به‌و به‌هره‌یه‌ی داوه. پاشان په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌ی ئه‌گناتیۆس گلاسیر تایبه‌ت به‌موزیكه‌وه كردووه و له‌وێ به‌رده‌وام بووه و توانیوێتی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه و هه‌ر زوو وزه و توانای ده‌ركه‌وتووه و گرنگی به توانای دراوه. پاشان وازی له خوێندن هێناوه. دانه‌ری موزیك ئه‌لیكسه‌نده‌ر گلازونۆڤ یه‌كه‌م كه‌س بووه هه‌ستی به توانا و به‌هره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كردووه. دیمیتری له ساڵی 1919 چووه‌ته په‌یمانگای كۆنسرفتوار له سان پترسبۆرگ و له ساڵی 1923 ته‌واوی كردووه. ئه‌م پیانۆژه‌نه به ناوبانگه رۆژ له دوای رۆژ ناوبانگی زیاتر و زیاتر بووه. دیمیتری له ساڵی 1927 به‌شداری له پێشبڕكێی شۆپانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پیانۆ كردووه، خه‌ڵاتی فه‌خری پێبه‌خشراوه. به‌هۆی ژه‌نینی پارچه موزیكێكه‌وه موزیكژه‌نی ناودار برۆنۆ فالته‌ر كه یه‌كێك بووه له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن داوای لێ كردووه پارچه موزیكێك به پیانۆ پیشكه‌ش بكات له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا. ئه‌مه‌ش وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پیانۆژه‌نه بووه. ساڵی 1927 دیمیتری ده‌چێته لینینگراد بۆ كارێكی هونه‌ری، ئۆپێرای « لووت» به‌رهه‌م دێت. له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی نیكۆلا گۆگۆڵ.
دیمیتری شۆستاكۆڤیتش
له كۆتایی بیسته‌كان بۆ سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دیمیتری داهێنانی له موزیكدا كردووه و به پێشكه‌شكردنی دوو سه‌مفۆنیا، ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ش قۆناغێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بووه، ئه‌وانه‌ش سه‌مفۆنیای ئۆكتۆبه‌ر و یه‌كی ئایار بووه. ئه‌م دوو به‌رهه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ناوبانگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان گه‌یانده چڵه‌پۆپه. دیمیتری له ساڵانی 1930 بۆ 1932 كاری له ئۆپێرای لیدی ماكبێس له روانگه‌ی میتسینكه‌وه كردووه و ساڵی 1934 به‌رهه‌می هێناوه له لینینگراد. ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. به جۆرێك له روسیاوه په‌ڕییه‌وه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا. له ئه‌وروپا جه‌ماوه‌رێكی زۆر پێشواز له‌و هونه‌رمه‌نده كرا، به‌هۆی ئه‌و به‌هره مه‌زنه‌وه كه هه‌ی بووه. لیدی ماكبێس یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی تراژیدیای ماكبێسی شكسپیر. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی دیمیتری زاده‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه مه‌زنه‌ی شكسپیره، هه‌ربۆیه توانی له‌ناو دڵی ئه‌وروپادا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه. ساڵی 1937 دیمیتری سه‌مفۆنیای پێنجه‌می پێشكه‌شكرد. كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گوزارشت له چیرۆكێكی تراژدی ده‌كات له شێوه‌ی سه‌مفۆنیایه‌كی ته‌قلیدی. به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك نموونه‌یه‌ك له هونه‌ری واقیعی ئیشتراكی سه‌یر ده‌كرێ له هونه‌ری موزیكدا.
دیمیتری له مانگه‌كانی یه‌كه‌می شه‌ڕی نیشتمانی له شاری لینینگراد ده‌ستی به كارێكی نوێ كردووه و سه‌مفۆنیای حه‌وتی داناوه. كه به سه‌مفۆنیای لینینگراد ناو ده‌برێ. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌یه‌كێ له به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ژمار ده‌كرێ. ساڵی 1943 دیمیتری سه‌مفۆنای هه‌شته‌می به‌رهه‌م هێنا. كه تابلۆیه‌كی تراژیدی داده‌نرێ. كه گوزارشت له شه‌ڕی نازی و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كات. هه‌مان ساڵ دیمیتری له كویبیتیفه‌وه ده‌چێ بۆ مۆسكۆ. له‌وێ ده‌ستی به خوێندن كرد له ساڵی 1945 كۆتایی به‌و پڕۆسه‌یه هاتووه و ده‌ستی به كاركردن كردووه له سه‌مفۆنیای نۆدا. دیمیتری ساڵ له دوای ساڵ به‌رده‌وام بووه و هه‌میشه به‌كاری نوێوه چووه‌ته لای گوێگه‌ره‌كانی. له‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نیدا چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، چه‌ند پۆستی پێدراوه، یه‌كێك له‌وانه ساڵی 1957 كراوه به‌سكرتێری یه‌كێتی ئاوازدانه‌رانی سۆڤیه‌ت. هاوكات دیمیتری ئه‌ندامی حزبی شوعی روسی بووه. دیمیتری دوای ته‌مه‌نێكی درێژ له جیهانێكی پڕ له شه‌ڕی گه‌وره و ماڵوێرانكه‌ر، دوای ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌رییه له ساڵی 1975 به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سییه‌كان مردووه و له گۆڕستانی نۆفۆدیڤیچی له مۆسكۆ نێژراوه.