جه‌وده‌ت هوشیار
له عه‌ره‌بیه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
به‌شی یه‌كه‌م
*مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان رۆمانێكی داستانئامێز له نێو باوه‌شی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مه‌له ده‌كات:
ئۆكسانا زابۆجكۆ یه‌كێكه له ئه‌ده‌یبه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ده‌بی ئۆكرانیی نوێ. كۆی به‌رهه‌مه‌كانی زابۆجكۆ به جۆرێك له جۆره‌كان باس له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه گرنگه‌كانی هه‌موو ئۆكرانیا ده‌كات. ئه‌م خانمه له وڵاتی خۆیدا به‌ناوبانگه و له رۆژئاوا ناسراوه، رۆمان و چیرۆكه‌كانی وه‌رگێڕدراون بۆ بیست زمان و پێشوازی گه‌رمیان لێكراوه، چونكه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ده‌بێكی نوێی جیدی ده‌كه‌ن، هاوكات بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێكی نوێی زابۆجكۆ به رووداوێكی گرنگ له ئه‌ده‌بی نوێی ئۆكرانیادا هه‌ژمارده‌كرێت.
جیاوازی كاره‌كانی له‌وه‌دایه پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌لسه‌فه و وردبوونه‌وه‌یه‌كی هزری و شێوازێكی گێڕانه‌وه‌ی زیندووی تێدایه.
زابۆجكۆ له ساڵی 1960 له دایكبووه و ژیانی ئه‌ده‌بی خۆی وه‌كو شاعیرێك له ساڵی 1985دا ده‌ستپێكردووه و ساڵی دواتر پێنج دیوانی شیعری بڵاوكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ سێ كۆمه‌ڵ چیرۆك و دوو رۆمان.
له ساڵی 1996 سه‌رنجی بۆ ئه‌ده‌به‌كه‌ی راكێشا كاتێك به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌كتوپڕی له نێو نێوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كانی ئۆكرانیادا رۆمانێكی به ناونیشانی (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌باره‌ت به سێكس له ئۆكرانیادا) بڵاوكرده‌وه، ئه‌و رۆمانه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی توند و به‌دحاڵیبوونێكی گه‌وره‌ی كرد. ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئاڵنگارییه‌كی راسته‌قینه بۆ ئه‌م خانمه نووسه‌ره له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م رۆمانه بووه جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ران له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆمانێكی نوێ بوو له تێكشكاندنی كۆی تابۆ (قه‌ده‌غه‌كراوه) كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان كه له‌وانه‌یه ئه‌م رۆمانه وه‌كو په‌رچه‌كردارێك هاتبێت له به‌رامبه‌ر رێبازی سۆشیالیستی ریالیزمی به درێژایی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئۆكرانیادا سه‌پێنرابوو.
رۆمانه‌كه به راناوی تاكه‌كه‌سی قسه‌كه‌ر نووسراوه
*مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان: نووسه‌ری ئه‌مریكی هێرمان مێڵفڵ ده‌ڵێت: (بۆ به‌رهه‌مهێنانی كتێبێكی مه‌زن ده‌بێت بابه‌تێكی مه‌زن هه‌ڵبژێرێت) له ساڵی (2009)دا زابۆجكۆ رۆمانێكی نوێی به ناونیشانی (مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان) بڵاوكرده‌وه. كه له بابه‌تێكی مه‌زن ده‌دوا سه‌باره‌ت به رابردووی غه‌مگینی ئۆكرانیا و داهاتووه ناجێگیره‌كه‌ی، ئه‌م رۆمانه پێگه‌ی زابۆجكۆی پته‌وكرد وه‌كو یه‌كێك له دیارترین ژنه نووسه‌ره‌كانی ئه‌ده‌بی نوێی ئۆكرانیا و زۆر به خێرایی وه‌رگێڕدرایه سه‌ر چه‌ند زمانێكی ئه‌وروپی، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بۆ زانینی راستییه سه‌خته‌كانی ژیانی سێ نه‌وه له ئۆكرانییه‌كان و ژان و خه‌ونه‌كانیان له رێگای چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی هه‌ژێنه‌ره‌وه.
*رۆمانه‌كه به راناوی تاكه‌كه‌سی قسه‌كه‌ر نووسراوه و به شێوازی شه‌پۆلی هه‌ست و مه‌نه‌لۆگی ناوه‌كی نووسراوه و له بنه‌مادا پشت به‌و وته‌زایه‌ی فۆكنه‌ر ده‌به‌ستێت كه ده‌ڵێت: (رابردوو نه‌مره و هه‌رگیز تێناپه‌ڕێت).
له لایه‌نی پێكهاته‌ی (ته‌كنیكی) هونه‌رییه‌وه تێبینی تێكه‌ڵاوبوونی ژانره ئه‌ده‌بییه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ین له‌م رۆمانه‌دا وه‌كو به‌كارهێنانی زمانی شاعیرانه و به‌كارهێنانی زمانی شاعیرانه و به‌كارهێنانی گرته ته‌شكیلییه‌كان و ته‌كنیكی مۆنتاژی سینه‌مایی.
مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه به‌جێهێڵراوه‌كان ناونیشانی ئه‌م رۆمانه ناونیشانی رۆمانه‌كه‌ی(ئۆرهان پامۆك)مان دێنێته‌وه یاد(مۆزه‌خانه‌ی پاكیزه‌یی)له ساڵی (2008) بڵاوبووه‌وه. پشت به چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی درامی ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌یه ئه‌م لێكچوونه ته‌نها رێكه‌وت بێت، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وته بووه مایه‌ی ونبوونی دره‌وشانه‌وه‌ی ناونیشانی رۆمانه‌كه‌ی زابۆجكۆ، رۆمانه‌كه به راناوی تاكه‌كه‌سی قسه‌كه‌ر نووسراوه و به شێوازی شه‌پۆلی هه‌ست و به‌مۆنۆلۆگی ناوه‌كی و له بنه‌مادا پشت به‌و وته‌یه‌ی فۆكنه‌ر ده‌به‌ستێت كه ده‌ڵێت: (رابردوو نه‌مره و هه‌رگیز تێناپه‌ڕێت.)
رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵی نائارامدا له مێژووی ئۆكرانیادا رووده‌دات، نووسه‌ر تۆڕێكی درامی ئاڵۆز ده‌چنێت كه پێكهاتووه له خۆشه‌ویستی و سێكس و هاوڕێیه‌تی و مه‌رگ، له سه‌نته‌ری تۆڕه‌كه‌دا سێ ژنی تێدایه دیلكراوی چه‌ند نهێنییه‌كی رابردوون و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و نهێنیانه شاراوه بن.
دارینا و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی فلادا و ئیلیناب شۆڕشگێڕ له سوپای نهێنی ئۆكرانیادا خزمه‌تی كردووه و له ساڵی 1947 كوژراوه و له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیسی نهێنی سۆڤیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌دا و دارینا په‌یوه‌ستیان ده‌بێت له رێی ئه‌و چیرۆكانه‌ی ده‌یانگێڕێته‌وه و ئه‌و نهێنیانه‌ی ئاشكرایان ده‌كات.
دارینا رۆژنامه‌نووسێكی به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆنه، له ساڵی 1965 له‌دایكبووه و هه‌میشه به‌دوای بیرۆكه و بابه‌تی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت.
كاتێك وێنه‌یه‌كی كۆنی رزیوی ئه‌لینا ده‌دۆزێته‌وه زۆر سه‌رسامی ده‌بێت و بڕیارده‌دات فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی دروست بكات له‌پێناوی ئاشكراكردنی رابردووی ژنێكی نائاسایی هه‌ر رێك له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی كیژانی سلاڤی ده‌یكه‌ن كاتێك ترێژه‌ره‌كانیان به‌نهێنی ده‌شارنه‌وه تاوه‌كو دواتر بیدۆزنه‌وه.
له میانه‌ی گه‌ڕان به دوای سه‌ربورده‌ی ژیانی ئێلینا له نێو ئه‌رشیفه‌كاندا، دارینا ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی(ئایدان)ه‌وه كه برازای ئیلینایه و بازرگانی ئه‌نتیكه هونه‌رییه‌كانه و چه‌ند نهێنییه‌كی كه‌ش په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ده‌شارێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن له خه‌وه‌كانی(ئایدان)دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و خه‌مانه‌ی له یاداشتنامه‌ی كه‌سێك ده‌چێت له ساڵانی چله‌كاندا ئیلینای ناسیبێت.
هۆگری زۆری دارینا بۆ ئیلینا له‌وانه‌یه له به‌شێكیدا په‌یوه‌ندی به له ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێكی خۆیه‌وه هه‌بێت بۆ نموونه باوكی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك فڕێدرایه نێو نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه‌وه به‌هۆی بیروبۆچوونه‌كانییه‌وه و له كۆتاییدا له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها له ده‌ستدانی هاوڕێی نزیكی فلادا ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو بوو له رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی له ده‌ستدا و تابلۆكانی له رووداوه‌كه‌دا بدۆزێته‌وه، دارینا دڵنیابوو له‌وه‌ی كه مه‌رگی فلادا رووداوێك بوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی فلادا كه‌سێكی سیاسه‌تمه‌دار بوو، پێیوابوو رووداوه‌كه پلانی بۆ دانرابوو.
*مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان رۆمانێكی قه‌باره ئه‌ستووه له (832) لاپه‌ڕه پێكهاتووه له نۆبه‌تی چاپه ئۆكرانییه‌كه‌یدا، نووسه‌ر رۆمانه‌كه‌ی بۆ چه‌ند به‌شێك دابه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌كان دابه‌شی كردووه بۆ چه‌ند هۆڵێك.
رۆمانێكی داستانئامێزی خێزانیە
ئه‌م رۆمانه رۆمانێكی داستانئامێزی خێزانی په‌رته‌وازه‌یه، دوو كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نێو رۆمانه‌كه (دارینا و ئایدان) هه‌وڵده‌ده‌ن ئاڵۆزییه‌كانی مێژووی خێزانه‌كانیان و دراوسێكانیان هه‌ڵماڵن، كۆمه‌ڵه ئاڵۆزییه‌ك كه به خوێن و ناپاكی و پاوانخوازی سواغدراوه و له نێومێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نوقم بووه: كه پێكهاتووه له سوپای نهێنی ئۆكرانیا، برسێتی و قات و قڕییه‌كه‌ی ساڵی 1947 كه ئۆكرانیا ناڵاندی به‌ده‌ستیه‌وه له‌پاش داگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه پڕ و به‌پێزه‌كانی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رده‌می(تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندان)ه‌كه‌ی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و هتد...
رۆمانه‌كه له ساڵی(2004) كۆتایی پێ دێت له نێوان چركه‌ساتێكی مێژوویی تردا ئه‌ویش هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی پرته‌قاڵییه كه بووه مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌لی ئۆكرانیا. رۆمانی مۆزه‌خانه‌ی نهێنییه جێهێڵراوه‌كان له (832) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، له نۆبه‌تی چاپه ئۆكرانییه‌كه‌دا نووسه‌ر رۆمانه‌كه‌ی دابه‌شنه‌كردووه بۆ چه‌ند به‌شێك به‌ڵكو دابه‌شیكردووه بۆ چه‌ند هۆڵێك له‌سه‌ر شێوازی مۆزه‌خانه‌كان.
ئه‌و ژماره زۆره‌ی كاره‌كته‌ره‌كان و دابارینی لێشاوی هه‌سته‌كانیان كه به‌درێژایی رۆمانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ربڵاوی پاشخانی مێژوویی رووداوه‌كان پێویستیان به خوێندنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ هه‌یه بۆ به‌دواداچوونی و تێگه‌یشتنی گرێچنه ئاڵۆزه‌كه‌ی.
سەرچاوە: سایتی گۆڤاری «قناص»
www.qannas.com