خوێندکارێکی بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سەڵاحەدین_هەولێر، بە ناوی (زینە حەسەن حسێن) لەکاتی نووسینی تێزی دکتۆراکەی تووشی شێرپەنجە بوو.
هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی دەرمان و چارەسەردا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، سەرقاڵی نووسینی تێزەکەشی بوو و دەستی لە خولیا ئەکادیمییەکەی هەڵنەگرت.
رۆژی 8/2/2024 لە نەخۆشخانەیەکی هیندستانەوە، بەشێوەی ئۆنلاین و بە سەرپەرەشتی پرۆفیسۆر دکتۆر تاهیر حەسۆ زێباری، لەبەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدین_هەولێر وتووێژی تێزی دکتۆراکەی کرا و پلەی زۆرباشەی بەدەستهێنا.