بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی خاتوو سەبیحە یونس ئەحمەد
بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە یونس ئەحمەد) ژنە تێکۆشەر و دایکی شەهید هاشم جیهاز، شەهید عەقید بەکر، شەهید نەقیب کامەران، شەهید سەفین)مان پێگەیشت.
پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان